مهسرور بارزانی: بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی لە ئازادی کاری رۆژنامەگەریی دهكهین
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکات
K24 – ههولێر:
له كۆبوونهوهیدا لهگهڵ شاندێكی سهندیكای رۆژنامهنووسانی كوردستان، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی و پشتگیریی لە ئازادی کاری رۆژنامەگەریی لە کوردستان دەکات بۆ ئەوەی راگەیاندنکارانی کوردستان بتوانن بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە کاری خۆیان ئەنجام بدەن.
به گوێرهی راگهیهندراوێكی نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، كه وێنهیهكی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ نەقیب و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کۆبووەوه.
وهك له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامانی ئەنجوومەنەکە، کورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکییەکانی سەندیکاکەیان خستەڕوو و ئاماژەیان بە وەدا ، کە لە هەرێمی کوردستان ، ئازادی راگەیاندن هەیە، بەڵام کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان ، لە رووی یاسایی و پیشەییەوە، پێویستی بە رێکخستنەوە هەیە بۆ ئەوەی رێگری لەو پشێوییە بکرێت کە لە بواری راگەیاندن هەیە".
ههروهها هاتووه: "سەرۆکی حکومەت جەختی لە پشتیوانی و پشتگیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کوردستان و کاری رۆژنامەگەریی لە هەرێمدا و ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی رۆژنامەنووسان کرد، لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و هاوکاریکردنی حکومەت لە دەستنیشانکردنی گرفت و کێشە و سەرپێچییەکان، بەمەبەستی نەهێشتنیان و چاککردن و باشترکردنی ئەزموونی حوکمڕانیی لە کوردستاندا. گوتیشی ئازادی رادەربڕین بنەمایەکی سەرەکی کۆمەڵگە پێشکەوتووەکانە".
له بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهدا ئاماژه بۆ ئهوه كراوه، لهو كۆبوونهوهیهدا، "سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەمینەی ئازادی رادەربڕینی بۆ راگەیاندنکاران دەستەبەر کردووە بۆ ئەوەی رۆڵی کاریگەری خۆیان لە کۆمەڵگەدا بگێڕن. گوتیشی راگەیاندنکارانی کوردستان ، نابێ رێگە بدەن پیشەی پیرۆزی رۆژنامەگەریی، بە مەبەستی ناوزڕاندن و تۆمەت بەخشینەوە و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی بەکاربهێنرێت".
به گوێرهی راگهیهندراوهكه، سەرۆکی حكومەت دڵنیاییداوه، کە "حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەموو شێوەیەک داکۆکی و پشتگیریی لە ئازاديی کاری رۆژنامەگەریی لە کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی راگەیاندنکارانی کوردستان، بتوانن بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە و دوور لە هەر ئەجێندایەکی ناپیشەییانە ، کاری خۆیان ئەنجام بدەن، بە جۆرێک لە بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی دەسکەوتە نیشتمانییەکان بێت".