لە چەند شارێكی عێراق خۆپیشاندان دەكرێت
ھێزە ئەمنییەكان رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە
K24 – ھەولێر
لە بەغدای پایتەخت و دیوانییە و میسان خۆپیشاندەران بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەكانی ناسریە گردبوونەوە و ھێزە ئەمنییەكانیش رووبەڕوویان بوونەوە.
وەک هاوسۆزی بۆ خەڵکی ناڕازی ناسریە، لە گۆڕەپانی کەهرەمانە لە ناوەڕاستی بەغدا، خۆپیشاندان ئەنجامدرا و هێزە ئەمنییەکانیش رووبەڕوویان بوونەوە، بەهۆیەوە توندوتیژی لێکەوتەوە، لە دیوانییە و میسانیش خۆپیشاندانی هاوشێوە بۆ پشتیوانی لە ناسریە بەڕێوەچوو.
هاوکات، بەگوێرەی چەند زانیارییەک، هەریەک لە یاسر بەراک، عەبدولرەزا حەسەن، محەمەد هدێرس و نەجم عەبد تاڕش، بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری زیقار کاندیدکراون.
لە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی ناسرییە، 7 کەس کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون.