تاریق عەبدولرەحمان لە شوێنی سەفین کانەبی دەبێتە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان

گۆڕانکاریی لە پۆستی سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان دەکرێت و تاریق عەبدولرەحمان لە شوێنی سەفین کانەبی دەبێتە سەرۆکی فیدراسیۆنەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمڕۆ هەریەکە لە سەفین کانەبی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان و سەلام حوسێن سکرتێر و سیروان نەجمەدین و دڵشاد ساڵح و قاسم ساڵح ئەندامانی فیدراسیۆنەکە دەستلەکار دەکێشنەوە، دواتریش تاریق عەبدولرەحمان وەکو سەرۆک لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە شوێنیان پڕ دەکەنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، هەریەکە لە عەبدولقادر حوسێن و ئازاد محەمەد و عەبدوڵڵا جهلال هاوشانی تاریق عەبدولرەحمان لە پێکهاتەی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان دەستبەکار دەبن.
تاریق عهبدولرهحمان تهمهنی 57 ساڵه و پێشتر یاری بۆ یانهكانی ههولێر و شوڕته كردووه، یاریزانی پێشووی ههڵبژاردهی عێراق بووه، 9 ساڵه سهرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی لقی ههولێری عێراقه، پێشتر سهرۆكی یانهی برووسك بووه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کە لەوەتەی ساڵی 2005 دامەزراوە لەلایەن سەفین کانەبییەوە سەرۆکایەتی دەکرا.