ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌ی باره‌گای حزبی كۆماری له تاران ده‌ستگیركرا
به‌هۆیه‌وه خامه‌نه‌یی كه‌مئه‌ندام بوو
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ئێران ئاشکرای کرد ئه‌نجامده‌ری تەقینەوەی ساڵی 1981ی تاران، ئێستا لە لایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە دەستبەسەر کراوە كه ژنێكی ئیرانییە و سه‌ر به رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق-ه.
سەعید مونتەزیر ئەلمەهدی، وتەبێژی پۆلیسی ئێران لە روونکردنەوەیەکدا لەسەر هەواڵی دەستبەسەر کرانی یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی تەقینەوەی ساڵێ 1981ی تاران كه به (هه‌فت تیر) ناسراوه رایگەیاند، تاوانبارەکە ژنه و ئەندامی رێکخراوی موجاهیدین بووە و لە لایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە لە وڵاتی ئه‌لبانیا دەستبەر کراوە.
وتەبێژی پۆلیسی ئێران روونیشی کردەوە ئەو ئافرەتە دەستی لە تەقینەوەی بینای حزبی کۆماری ئیسلامی‌دا بووە هە کوژران و بریندار بوونی دەیان کەسی لێ کەوتبووەوە.
له ساڵی 1981، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌یه‌ك، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باره‌گای حزبی كۆماری ئێران له تاران روویدا و به‌هۆیه‌وه 37 به‌رپرسی حزبه‌كه كوژران و خامه‌نه‌ییش به‌هۆیه‌وه كه‌مئه‌ندام بوو.
دواتر رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق، به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه راگه‌یاند، به‌و هۆیه‌وه‌ش كاری رێكخراوه‌كه له ئێران قه‌ده‌خه‌كرا.