ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌مجار دیمه‌نی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێرانی بۆ سه‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د بڵاوكرده‌وه
سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌مجار دیمه‌نی ئه‌و مووشه‌كبارانه‌ی ئێرانی بڵاوكرده‌وه، كه (8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له سنووری پارێزگای ئه‌نبار.
K24 – هه‌ولێر:
سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌مجار دیمه‌نی ئه‌و مووشه‌كبارانه‌ی ئێرانی بڵاوكرده‌وه، كه (8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له سنووری پارێزگای ئه‌نبار.
كه‌ناڵی "سی بی ئێس نیوز"ی ئه‌مه‌ریكایی گرته‌ی ڤیدیۆیی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئێرانی بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د بڵاوكرده‌وه.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت مووشه‌كه ئێرانییه‌كان به وردی ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه و له ناو سه‌ربازگه‌كه ده‌كه‌ونه خواره‌وه.
ئه‌و مووشه‌كبارانه‌ی ئێران وه‌ڵام بوو بۆ كرده‌ی بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێله‌كانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له به‌ره‌به‌یانی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) له لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه، كه هه‌ردووكیان كوژران.
دیمه‌نی مووشه‌كبارانه‌كه له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی چاودێری سوپای ئه‌مه‌ریكاوه تۆمار كراوه و به‌شێكی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه ئاشكرایكردووه، ئه‌و بۆردومانه زیانێكی گه‌وره‌ی له سه‌ربازگه‌كه داوه.