حكومه‌تی عێراق: پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا گرێ كوێره‌یه
قۆناغێكی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران خه‌رجكراوه، دواتر له قۆناغه‌كانی دیكه شایسته‌كانی دیكه خه‌رج ده‌كرێن.
K24 – ھەولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق دووپاتیكردەوە، هێشتا پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا هه‌ر گرێ كوێره‌یه و ئه‌و پرسه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا هێشتا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه و هه‌ر گرێ كوێره‌یه، و گفتوگۆ و دانووستان به‌رده‌وامه، چاوه‌ڕێین بزانین دانووستانه‌كان به چی ده‌گات و چیی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌كه بدرێت.
له باره‌ی شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانیش گووتی: قۆناغێكی شایسته داراییه‌كان خه‌رجكراوه، ئه‌وه‌ی گه‌یشتووه ئه‌وا قۆناغی یه‌كه‌مه، هه‌روه‌ك چۆن وه‌زیری بازرگانی پێی گوتم، دواتر له قۆناغه‌كانی دیكه شایسته‌كانی دیكه خه‌رج ده‌كرێن.
گوتەبێژی حكومەتی عێراق لەبارەی مووچەوە گوتی: پرسی مووچه په‌یوه‌سته به بودجەوە، ئێمه چاوه‌ڕێین بودجه په‌سه‌ند بكرێت، چونكه پشكی هه‌رێم هه‌موو شته‌كانی دیكه دیاری ده‌كات.