په‌رله‌مانتارێكی عێراقی: به‌م زووانه بودجە پەسند ناكرێت
پەرلەمانتارێك: دەبێت بودجه‌ی 2021 وێستگه‌یه‌ك بێت بۆ سفركردنه‌وه‌ی ته‌واوی كێشه‌كان
K24 – ھەولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنێك له په‌رله‌مانی عێراق هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ئاشكراكرد و رایگەیاند، به‌م زووانه بودجە تێپەڕنابێت.
محه‌مه‌د خالیدی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌یاروقولخه‌یر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئێمه نامانه‌وێت بودجه به زۆرینه له نێو په‌رله‌ماندا تێپه‌ڕێت، چونكه ده‌بێت ته‌واوی عێراقییه‌كان به بێ جیاوازی سوود له بودجه‌كه ببینن. ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستێكی نیشتمانی هه‌مووان كۆده‌نگبن له‌سه‌ری.
خالیدی جه‌ختیشیكرده‌وه، دەبێت بودجه‌ی 2021 وێستگه‌یه‌ك بێت بۆ سفركردنه‌وه‌ی ته‌واوی كێشه‌كان.
روونیشیكردەوە، یه‌كلاكردنه‌وه و تێپه‌ڕاندنی بودجه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، ئه‌سته‌مه، چونكه كێشه‌كانی بودجه گه‌وره‌ن.