به وێنه.. له پێناو سه‌لامه‌تی خێزان و منداڵه‌كه‌ی سینگی خۆی دایه به‌ر گولله و گیانی له‌ده‌ستدا
رۆدریگیۆ ئیسپینیۆلا، كه یاریزانێكی ئارجێنتینایه و له یانه‌ی (نیوڤا شیكاگۆ) یاریی ده‌كرد كه یانه‌یه‌كی خولی پله‌دووی ئارجێنتینایه، ئه‌و دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له دره‌نگه شه‌وێكدا كاتێك له‌گه‌ڵ خۆی و منداڵه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه له به‌رده‌م خاونووهكهی له لایه‌ن چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه ته‌قه‌ی لێ كرا، كه تێیدا له‌به‌ر سه‌لامه‌ت و خێزان و منداڵه‌كه‌ی خۆی خسته به‌رده‌میان و سه‌رجه‌م فیشكهكان به‌ر سینگی ده‌كه‌وێت و دوای كاتژمێرێك به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی Oleـی ئارجێنتینا، لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و هێشتا هۆكاری مردنی ئه‌و یاریزانه‌ش روون نییه و كه‌سی تاوانباریش ده‌ستگیر نه‌كراوه.
رۆدریگۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵان، ماوه‌ی دوو ساڵ بوو ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كاساندرا ئاڤیلا كرد بوو، خاوه‌نی منداڵێكن كه ته‌مه‌نی 6 مانگه.





