ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆی دیكه ده‌خاته سه‌ر ئێران
گه‌مارۆكانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی لادراون
K24 - هه‌ولێر:
وەزیری خەزێنەی ئەمریکا دەڵێت: "هەموو گەمارۆکان لەسەر ئێران لانەدراون و کۆمپانیا و بانکەکانی جیهان دەبێ لەو راستییە تێبگەن".
جەک لوو وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بە ماڵپەری پۆلۆتیکۆی راگەیاندووە، وڵاته‌كه‌ی تەنیا ئەو گەمارۆیانەیان لەسەر تاران لابردووە، کە پەیوەندی بە رێکەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەك هەبووە.
بە گوتەی جەک لوو کۆمپانیا و بانکەکانی جیهان دەبێت لەو راستییە تێبگەن، واشنتۆن گەمارۆی دیکەی خستۆتە سەر ئێران کە پەیوەندی بە پرسی ئەتۆمییەوە نییە و تاکو ئێستاش ئەو گەمارۆیانە بەردەوامن.