بۆ یەکەمجار سوپای ئەمەریکا بۆردومانی بنکەیەکی سەربازی لە عێراق بڵاودەکاتەوە
ئێران بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار دەکات
K24- هەولێر:
سوپای ئەمەریکا بۆ یەکەمجار ڤیدیۆی بۆردومانی بنکەی سەربازیی عین ئەسەد لە ئەنبار بڵاودەکاتەوە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە کە لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تۆمارکراوە.
بۆردومانەکە لە 8ـی کانوونی دووەمی ساڵی 2020 ئەنجامدراوە و ئەمەریکا بە فەرمی ئێران تۆمەتبار دەکات.
لە گرتە ڤیدیۆیەکە دەردەکەوێت، چەند مووشەکێک لە بنکەکە دەکەوێتە خوارەوە و رێرەوی فڕۆکە و کامپی سەربازەکان دەکاتە ئامانج.
سوپای ئەمەریکا ئەوەی ئاشکرا کردووە، پێش هێرشەکە، چەند فڕۆکەیەک لە بنکەکە گواستراونەتەوە، بەڵام بە شێوەیەکی ئاسایی 10 فڕۆکە و هێلیکۆپتەر لەو بنکەیە جێگر کراون.