فڕۆكه‌كانی عێراق مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن
"له ئه‌نجامی بۆردومانكردنه‌كه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراون و ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ی تیرۆریستان تێكشكێنراون"

K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (3ی ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كانی عێراق له ناوچه‌یه‌كی نێوان پارێزگای كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌ددین له زنجیره‌یه‌ك لێدانی ئاسمانی، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارانی داعشی كوشتووه.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (واع) بڵاویكرده‌وه، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "فڕۆكه‌كانی (ئێف-16)ی عێراقی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له ناوچه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كرا له نێوان باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك زنجیره‌یه‌ك لێدانی ئاسمانی وه‌شاندووه".
شانه‌كه گوتیشی: "كاره‌كه به سه‌رپه‌رشتی و پلانی فه‌رمانده‌یی كاری هه‌وبه‌ش كراوه"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "له ئه‌نجامی بۆردومانكردنه‌كه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراون و ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ی تیرۆریستان تێكشكێنراون".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ئیتیحادی ئیماراتی
د.ی