دانپێدانانی یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر بڵاوده‌كرێته‌وه
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دانپێدانانی یه‌كێك له تاوانبارانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دانپێدانانی یه‌كێك له تاوانبارانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه.
شه‌وی 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021، هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و بنكه‌ی هێزه بیانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
هێرشه‌كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك و به‌ڵێنده‌رێكی بیانی و برینداربوونی 2 هاووڵاتی و 5 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی.
ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه پێكهاتبوو له 14 مووشه‌ك و یه‌ك له دوای یه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ولێر و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی كران.
دوای رووداوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئاشكراكردنی تاوانبارانی سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشه ده‌ستپێكرد و له قۆناغی یه‌كه‌می لێكۆڵینه‌وه‌دا توانرا ئه‌و ئۆتۆمبێله كیایه بدۆزرێته‌وه، كه كرده تیرۆریستییه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام درابوو.
دوای لێكۆڵینه‌وه، ناسنامه‌ی چوار كه‌س ئاشكرا كرا، كه راسته‌وخۆ بكه‌ری په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه بوون.
هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان توانیان، یه‌كێك له‌و چوار كه‌سه ده‌ستگیر بكه‌ن و له رێگه‌یه‌وه سه‌ره‌داوی وردی پیلانه‌كه‌یان ئاشكرا بكرێت.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا دانپێدانانی ئه‌و ده‌ستگیركراوه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، دووان له ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه ده‌ستگیركراوون و دوانی دیكه‌یان هێشتا ده‌ستگیر نه‌كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان له رێگه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌ستگیركراوه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هاووڵاتیانی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه، كه هه‌میشه چاوكراوه‌ن بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی تیرۆریستیی دژ به هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و ده‌ستگیركراوه‌ی دانپێدانانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ناوی "حه‌یده‌ر حه‌مزه عه‌باس مسته‌فا"یه و خه‌ڵكی قه‌زای حه‌مدانیه‌یه و له قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه و ئاسانكاری بۆ وه‌رگرتنی ئیقامه بۆ یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان كردووه و هاوكاری كردوون له هێنانی مووشه‌كه‌كان.
ده‌ستگیركراوه‌كه له دانپێدانانه‌كه‌یدا ئاشكرای كرد، كه ئه‌وان گرووپێكی چوار كه‌سی بوونه و سه‌ر به كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا بوونه و مووشه‌كه‌كان درووستكراوی ئێران بوون و له نزیك عه‌لوه‌ی هه‌ولێره‌وه ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه كراوون.