عه‌بادى: داهاتى نه‌وت به‌شى مووچه ناكات
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند, داهاتی نه‌وت نیوه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێدابین ناكرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه عێراق چاوی له قه‌رزی ده‌ره‌كیه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند, داهاتی نه‌وت نیوه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێدابین ناكرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه عێراق چاوی له قه‌رزی ده‌ره‌كیه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هۆشیار زێباری به سه‌رۆكایه‌تی شاندیكی گه‌وره‌ی ئابووری عێراق چووه‌ته ئه‌رده‌ن تاوه‌كو 16 ملیار دۆلار قه‌رزی به په‌له ده‌ست بخات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی دووچاری قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووری بووه به جۆرێك ئه‌و داهاته‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت ته‌نها به‌شی نیوه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه قورسترین پلانی چاكسازیی ئابوورییان له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی كاتێكی زۆری ده‌وێت، چونكه ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێستا هه‌یه به‌رهه‌می چه‌ندین ساڵی رابردووه.
هه‌ندێك له شاره‌زایانی ئابووری پێیان وایه كه عه‌بادی زێده‌ڕۆی كردووه له قسه‌كانیدا و دۆخه‌كه به‌و شێوه‌ش خراپ نیه، چونكه له‌لایه‌ك نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌غدا ئاستی باجی زیاد كردووه بۆ 900 ملیار دینار، ئه‌وه‌ش داهاتی گه‌وره بۆ عێراق په‌یدا ده‌كه‌ن.
دۆخی ئابووری به‌غدا ئه‌وه‌نده هه‌ستیاره، هۆشیار زێباری بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دڵنیایی و پشتیوانی دارایی گه‌یشتووه‌ته ئه‌رده‌ن تاوه‌كو رێ وشوێنی خێرا بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق قه‌رزی نوێی ده‌ست بكه‌وێت.
زیباری چه‌نده‌ها به‌رپرسی دارایی و ئابووری عێراقی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه بۆ ئه‌و سه‌ردانه و چاویشی له هاوكاری و قه‌رزی به په‌له‌یه.
نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی عێراقه و به‌های ئه‌و ماده‌یه‌ش له ماوه‌ی دوو ساڵدا له 120 دۆلاره‌وه هاتووه‌ته خوار 50 دۆلار، ئه‌وه‌ش قه‌یرانی گه‌وره‌ی بۆ عێراق و وڵاتانی نه‌وتی دروستكردووه.
كاتێك نرخی نه‌وت له سه‌روی 100 دۆلاره‌وه بوو عێراق مانگانه 8 ملیار دۆلار داهاتی ده‌ستده‌كه‌وت، به‌ڵام كه نرخی نه‌وت هاته‌وه خوار 40 دۆلار ئه‌و داهاته بۆ كه‌متر له 3 ملیار دۆلار له كه‌می دا.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له عێراقدا 4 ملیۆن و 500 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر هه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌ژمار بكرێن ئه‌وه ژماره‌ی مووچه خۆران ده‌گاته 7 ملیۆن مووچه‌خۆر.