فوئاد حوسێن: ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشوازیكردن له قه‌داسه‌تی پاپا ته‌واو بوونە
فوئاد حوسێن: عێراق له به‌غداوه تاوه‌كو ناسرییه و نه‌جه‌ف ونه‌ینه‌وای كۆن به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانه‌وه چاوه‌ڕێی دیداری پاپان
K24 – ھەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشوازیكردن له قه‌داسه‌تی پاپا ته‌واو بوونە و عێراق له به‌غداوه تاوه‌كو ناسرییه و نه‌جه‌ف و نه‌ینه‌وای كۆن، به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانه‌وه چاوه‌ڕێی دیداری جه‌نابیانن.
راشیگه‌یاند، قه‌ڵای هه‌ولێری خۆڕاگر و سه‌ربه‌رز و سه‌ركردایه‌تی كوردستان به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی گه‌یشتن و پێشوازیكردنن له قه‌داسه‌تی پاپا.
فوئاد حوسێن روونیكردەوە، "ئه‌م سه‌ردانه‌ی پاپا به سه‌ردانێكی مێژوویی ده‌زانین بۆ عێراق، بە تایبه‌ت ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانیه‌تی بۆ عێراق و یه‌كه‌م سه‌ردانی خودی جه‌نابی پاپاشه له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا تێیداین، به سه‌ردانێكی مێژوویی له مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌ژماری ده‌كه‌ین. به‌و پێیه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا له‌دوای زنجیره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی گرووپه‌كانی تیرۆریستی، به‌تایبه‌ت ئه‌و وێرانكارییه‌ی، كه چه‌كدارانی داعش به‌سه‌ر عێراقیاندا هێنا، ده‌بیته دروشمی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان".
جەختیشیكردەوە، "خه‌ڵكه باشه‌كه‌ی به‌غدا چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوه پیرۆزه‌كانی قه‌داسه‌تی پاپان، تاوه‌كو به تامه‌زرۆییه‌وه پێشوازی لێ بكه‌ن. خه‌ڵكی ناسرییەش به خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌شییه‌وه كه به‌درێژایی مێژوو هه‌ر له‌سه‌رده‌می "ئور"ه‌وه قوربانیده‌ر بوون، چاوه‌ڕێی هه‌نگاوه پیرۆزه‌كانی قه‌داسه‌تن بۆسه‌ر خاكه‌كه‌یان".
گوتیشی: "شاری نه‌جه‌فی پیرۆز كه مه‌زارگه‌ی ئیمام عه‌لی سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت و ئامۆزای پێغه‌مبه‌رە درودی خوای لێبێت، هه‌روه‌ها ناوه‌ندی زانستی و پیاوانی ئایینییه و شوێنگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینییه، تامه‌زرۆی دیداری قه‌داسه‌ت ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دیدارێكی مێژوویی ئه‌نجام بده‌ن".
لە بارەی سەرانی پاپا بۆ ھەولێر ئاشكرایكرد: "قه‌ڵای هه‌ولێر، به‌مێژووی كۆنی خۆیه‌وه، به‌خۆڕاگری و سه‌ربه‌رزی خۆیه‌وه و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانیش به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانن، تاوه‌كو پێشوازی له به‌رێزیان بكه‌ن".
هه‌روه‌ها لە بارەی سەردانی پاپا بۆ پارێزگای نەینەوا، وەزیریی دەرەوەی عێراق گوتی: "نه‌ینه‌وای كۆن و هه‌نگاوه مێژوییه‌كانی، كه‌نیسه خه‌مناكه‌كانی، مزگه‌وته‌كانی، پێكهاته‌كانی له موسوڵمانان، كریستان، ئێزدییه‌كان، شه‌به‌ك، عه‌ره‌ب، كورد، توركمان، كلدان و ئاشووریه‌كان، هه‌موویان پێكه‌وه‌ن له چاوه‌ڕوانی دیداری ئه‌م سه‌ردانه‌دان.