نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە

نرخی ئێستای نەوت

کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا

K24- هەولێر:

دوای ئەوەی ئەمەریکا پرۆژەیاسای دابینکردنی یەک تریلیۆن و  900 ملیۆن دۆلاری پەسەند کرد، گەشبینی زیاتر بەرامبەر گەشەی ئابووری جیهان دروستبوو، بەمەش نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە.

بە بەروارد بە دوێنێ، ئەمڕۆ (کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانی بە کاتی هەلێر) نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 53 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 68 دۆلار و 83 سەنت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، 65 دۆلار و 49 سەنتە.

دوێنێ، بۆ ماوەیەکی کاتی، نرخی نەوت بۆ سەرو 70 دۆلار بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی هێرشی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە، بەڵام دواتر نرخی نەوت دابەزی.

لەگەڵ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەڵام هێشتیا بە تەواوی سەقامگیر نەبووە.

Reuters