پۆچیتینیۆ 3 ئه‌ستێره‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا له‌ده‌ستدا
یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا جگه له نێیمار دوو ئه‌ستێره‌ی دیكه‌شی له‌ده‌ستدا.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان به فه‌رمی دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤای بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له دژی بارسێلۆنا راگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه راهێنانه‌كان، به‌ڵام پۆچیتینیۆی راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان نایه‌وێت سه‌ركێشی به نێیمار بكات و په‌له له گه‌ڕانه‌وه‌ی بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری پی ئێس جی بۆ یارییه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه‌ی سبه‌ی له دژی بارسێلۆنا خوان بێرنات و مۆیس كینی له‌ده‌ستداوه.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له یاری چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو 4 ـ 1 یارییه‌كه‌ی برده‌وه، بارسێلۆنا ده‌بێت له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام بباته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانێتییه‌كه.