لویز ئێنریكی له خۆشی مانه‌وه‌ی خیخۆن ئاهه‌نگی گێرا
ئێواره‌ی دوێنێ به فه‌رمی ناسنامه‌ی ئه‌م 3 یانه‌یه ئاشكرا بوو كه ماڵئاواییان له لالیگا كرد كه پێكهاتبوون له یانه‌كانی خیتافی، لیڤانتی و رایۆ ڤایكانۆ، یانه‌ی سپۆرتینگ خیخۆن له دواهه‌فته كه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی دابه‌زینی له‌سه‌ر بوو موعجیزه‌ی تۆمار كرد و له یانه‌ی ڤیاریالی برده‌وه، له‌م نێوه‌نده‌یشدا لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا پیرۆزبایی له یانه‌ی خیخۆن كرد و خۆشحاڵی حۆی به‌مانه‌وه‌ی ئه‌و یانه‌یه ده‌ربڕی.
لویز ئێنریكی، راهێنه‌ری بارسێلۆنا له تویته‌ری خۆی وێنه‌یه‌كی به درێسی سپۆرتینگ خیخۆن بڵاو كردبووه‌وه و پیرۆزبایی له مانه‌وه‌ی ئه‌و یانه‌یه كرد.
هۆكاری خۆشحاڵی ئێنریكی به مانه‌وه‌ی خیخۆن بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه ئێنریكی له دایكبووی شاری خیخۆنه، له نێوان ساڵانی 1988 ـ 1996 یاریی بۆ ئه‌و یانه‌یه كردووه و ده‌ستپێكی یاریكردنی له‌و یانه‌یه ده‌ستپێكردووه، دواتر ئه‌م یانه‌یه‌ی بۆ ریال مه‌درید و پاشان بۆ بارسێلۆنا جێهێشتووه.