ناوبژیوانێک سەرەڕای سڕکرانی یارییەکی خولی نایابی کوردستان بەڕێوە دەبات
سەرەڕای ئەوەی ناوبژیوانێکی خولی نایابی کوردستان بە بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان تاکو کۆتایی ئەم وەرزە سڕکراوە، کەچی یارییەکی ئەم هەفتەیەی خولەکە بەڕێوە دەبات.
سالم عامر بەهۆی رووداوەکانی یاریی برایەتی و هەولێر لە خولی نایابی کوردستان کە لهو یارییهدا ناوبژیوانی چوارهم بوو، هاندهرانی یانهی ههولێر ئهو ناوبژیوانهیان به هۆكاری دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییهكه تاوانبار كرد و رهخنهیان لێگرت، بهمهش بە بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان تاکو کۆتایی ئەم وەرزە سڕکراوە و رێگای پێنادرێت هیچ یارییەکی خولەکە بەڕێوە ببات، کە پێشتر هەر لەم وەرزە بەهۆی بڕیارەکانی لە یاریی نێوان پێشمەرگەی هەولێر و دەربەندیخان بۆ دوو یاریی سڕکرابوو، کەچی دوای گۆڕانکارییەکانی ستافی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لێژنەی ناوبژیوانان ئەو ناوبژیوانە عەرەبهی بۆ یاریی ئارارات و زاخۆ له گهڕی نۆیهمی خولی نایابی كوردستان دەستنیشانکردووە و ئەو ناوبژیوانە لە پیرمام یارییەکەی بەڕێوەبردووە.
سالم عامر پێشتر لەسەر ئاستی عێراق بووە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بەڵام دواتر بڕوانامەکەیان لێسەندەوە و لە ریزی ناوبژیوانە نێودەوڵەتییەکانی عێراق دوورخرایەوە.