نرخی نەوت بەرزبوونەوە تۆمار دەکات

نرخی ئێستای نەوت

کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا

K24- هەولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و گەشەی ئابووری جیهان، بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بە رێژەی 0.8٪ بەرزبووەوە و لە ئێستادا (8:30 خولەکی بەیانی بە کاتی هەولێر) نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 50 سەنتە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش،  بە 64 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەی رێگرە لەبەردەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، مەترسییەکانی کۆرۆنای نوێ و زیابوونی بەرهەمی نەوتی ئەمەریکایە.

ئەگەرچی نرخی نەوت بە بەروارد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، بەڵام هێشتا نرخی نەوت سەقامگیر نییە.