ئه‌بره‌شیه‌ی هه‌ولێر سوپاسی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
''لە کاتی داعش‌یش، سەرۆک بارزانی وەک برایەک پێشوازی لە ئاوارەکان کرد''
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ردوو مه‌ترانی ئه‌ساقیفه‌ی ئه‌بره‌شیه‌ی هه‌ولێر و ئه‌بره‌شیه‌ی حه‌دیاب، سوپاسی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ی گه‌رمه‌ی له پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هه‌ریه‌كه له مه‌تران به‌شار مه‌تی وه‌رده سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی ئه‌بره‌شیه‌ی كلدانی له هه‌ولێر و مه‌تران نه‌سنائیل نزار سه‌معان ئه‌ساقیفه‌ی ئه‌بره‌شیه‌ی حه‌دیابی سریانی كاتۆلیك، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سوپاسی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن، كه پێشوازییه‌كی گه‌رمی له پاپا فرانسیس كردووه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رۆك بارزانی وه‌ك پارێزه‌ری ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانه و له كاتی په‌لاماره‌كانی داعش‌یش وه‌ك برایه‌ك پێشوازییان له ئاواره‌كان كرد و ده‌رگای هه‌رێمی كوردستانی به روویدا كردنه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌هۆی قاره‌مانێتییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه توانراوه ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و ناوچه و پهرستگاكانیشیان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه.
رۆژی 7ی ئازار/ مارسی 2021، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان، به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر و دواتریش سه‌ردانی پارێزگای نه‌ینه‌وای كرد، ئێواره‌ی هه‌مان رۆژیش، له رێوڕه‌سمێكی گه‌وره‌دا، به ئاماده‌بوونی نزكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س، نزای به كۆمه‌ڵ و قوداسی ئه‌نجامدا.
