مه‌سرور بارزانی: پێداگری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور
پێداگری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له 51ـه‌مین ساڵیادی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاری 1970، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان، حکومەتی ئەوکاتەی عێراقی ناچار کرد کە بۆ یەکەمجار، بە شێوەیەکی فەرمی دان بە بەشێک لە مافە نەتەوەییە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا بنێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت هاتووه: "ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار، بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتە جیاوازەکانی خەڵکی کوردستان بوو، خواست و ویستی گەلی کوردستان بوو بۆ بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ڕەتکردنەوەی شەڕ و ماڵوێرانیی".
له‌و په‌یامه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپات له ویستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستن و دابینكردنی مافه دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی بنەماکانی سیستەمی فیدراڵی لە عێراق.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
ئەمڕۆ یادی پەنجا و یەک ساڵەی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 دەکەینەوە کە دەستکەوتێکی مێژوویی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بوو بەڕابەرایەتی بارزانیی نەمر.
خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان، حکومەتی ئەوکاتەی عێراقی ناچار کرد کە بۆ یەکەم جار، بە شێوەیەکی فەرمی دان بە بەشێک لە مافە نەتەوەییە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا بنێت. هەرچەندە بەداخەوە حکومەتی عێراق دواتر، ڕێککەوتننامەکەی پێشێل کرد و پاشگەزبووەوە و سەرئەنجام پەنای بۆ توندوتیژی و شەڕ لە دژی خەڵکی کوردستان بردەوە .
ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار، بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتە جیاوازەکانی خەڵکی کوردستان بوو، خواست و ویستی گەلی کوردستان بوو بۆ بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ڕەتکردنەوەی شەڕ و ماڵوێرانیی . لەم بۆنەیەدا، پێداگیریی لە سەر چارەسەریی بنەڕەتی کێشەکانمان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی دەکەینەوە لە سەر بنەمای پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی بنەماکانی سیستەمی فیدراڵی لە عێراق.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان