یوڤێننتۆس به گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد؟
جیۆڤانی جیلی سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی یوڤێنتۆس داوا له ده‌سته‌ی كارگێری ئێستای یانه‌كه ده‌كات له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به به‌لاش ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ بێت و به‌ڕێی بكات.
له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه جیۆڤانی جیلی سه‌رۆكی پێشووی یوڤێنتۆس ره‌خنه له ده‌سته‌ی كارگێری ئێستای یانه‌كه ده‌گرێت كه پێشتر كریستیانۆ رۆناڵدۆیان به‌و گرێبه‌سته گرانبه‌هایه گواستووه‌ته‌ووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئه‌وه‌ی پێنج خه‌ڵای تۆپی زێڕینی برده‌وه له هاوینی 2018 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه.
له مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی پێشووی یوڤێنتۆس ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پرسیارم لێ بكه‌ن گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ بژارده‌یه‌كی هه‌ڵه بوو؟ بێگومان ده‌ڵێم به‌ڵێ، له یه‌كه‌مین رۆژیش هه‌مان قسه‌م كرد و گوتم كریس پاڵه‌وانێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی زۆره و به گرێبه‌سته گه‌وره‌یه هه‌ڵه‌یه.
جیۆڤانی جیلی گوتیشی: كریستیانۆ بۆ هه‌ر گۆڵێك یه‌ك ملیۆن یۆرۆی وه‌رگرتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری گواستنه‌وه‌كه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه‌بووه، له كۆتاییه‌كه‌یدا یانه‌كه‌شی به‌رهه‌می نه‌بووه و خه‌ونی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگیشی نه‌هاته دی، بۆیه پێویسته له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به گرێبه‌ستێكی ئازاد ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ بن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 121 یاری كردووه 92 گۆڵ و 22 ئاسیستی كردووه، له كۆتایی هاوینی 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس كۆتایی دێت.