ژمارەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە

ئاماری 24 کاتژمێری رابردوو

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 361 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و پێنج کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی، 167 کەس لە هەولێر، 110 کەس لە سلێمانی، 75 کەس لە دهۆک، سێ کەس لە گەرمیان، سێ کەس لە هەڵەبجە و سێ کەس لە راپەرین تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

هەروەها، سێ کەس لە هەولێر، کەسێک لە سلێمانی و کەسێک لە دهۆک، بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

١. پشکنین: (٧٦٧١ پشکنینی نوێ) 
• (٢٧١٢) هەولێر
• (٢٤٩٢) سلێمانی
• (٢٢٢٨) دهۆك
• (٢٧) هەڵەبجە
• (١٨٣) گەرمیان
• (٢٩) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: (٣٦١ تووشبووی نوێ)
• (١٦٧) هەولێر
• (١١٠) سلێمانی
• (٧٥) دهۆك
• (٣) هەڵەبجە
• (٣) گەرمیان
• (٣) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (١٣٤ چاکبوون)
• (٦٨) هەولێر
• (٨) سلێمانی
• (٥٨) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
٤. مردن: (٥ مردن)
• (٣) هەولێر
• (١) سلێمانی
• (١) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٢٥٤٨٨١ (٤٤٩٥٦٦ هەولێر، ٢٦٤٢٩١ سلێمانی، ٥٣٣٣٩٤ دهۆك، ٧٦٣٠ هەڵەبجە)
تووشبوون ١١١٨٧٧ (٣٩٣٢٤ هەولێر، ٣٢٢٣٧ سلێمانی، ٣٧٢٠٥ دهۆك، ٣١١١ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٥٠١٨ (٣٦٨٣٤ هەولێر، ٢٩٥١٠ سلێمانی، ٣٥٧١٤ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٣٠٨ (١٥٤١ هەولێر، ١٠١٣ سلێمانی، ٧٤٦ دهۆك، ٨ هەڵەبجە)
مردن ٣٥٥١ (٩٤٩ هەولێر، ١٧١٤ سلێمانی، ٧٤٥ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)