تۆڕێکی بە قاچاخبردنی پەنابەران لە ئیتاڵیا دەستگیر کران

كوردن و خەڵکیان لە کوردستانەوە بۆ ئەوروپا بە قاچاخ بردووە

بەلەمێکی پەنابەرانی سووری لە ئیتاڵیا
بەلەمێکی پەنابەرانی سووری لە ئیتاڵیا

K24- هەولێر:

پۆلیسی ئیتاڵیا دەستگیرکردنی باندێکی کوردی رادەگەیەنێت کە خەڵکیان لە ناوچە جیاوازە کوردییەکانەوە بە قاچاخ بردووەتەوە ئەوروپا.

بەگوێرەی هەواڵێکی عەرەب نیوز، دوو لە دەستگیرکراوەکان کوردن و خەڵکی عێراقن.

پۆلیسی ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، پێنج کەسیان لەو باندە لە شاری تریست، نزیک لە سنووری کرواتیا و سلۆڤینیا، دەستگیر کردووە.

ماسیمۆ دێ بۆرتۆلی، ئەفسەری دژە مافیای ئیتاڵیا رایگەیاندووە: ''باندەکە ساڵێک لەمەوبەر دەستیان بە چالاکی کردووە و لە چەند شارێکی ئیتاڵیا کاریان کردووە''.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، باندەکە کوردیان لە عێراق و سووریا بەشێوەیەکی نایاسایی بۆ ئەوروپا بە تایبەت ئەڵمانیا و فەرەنسا گواستووەتەوە.