کەیسی کۆنتی له‌ باره‌ی یاریکردن بە ئەنجامی یارییەکان یه‌كلایی بووه‌وه‌

پێشتر کۆنتی بە یاریکردن بە ئەنجامی یارییەکان تۆمەتبارکرابوو، کە ئەو راهێنەرە ٤٦ ساڵانە وەرزی٢٠١٠-٢٠١١ راهێنەرایەتی یۆڤێنتۆسی دەکرد و لە کەیسی یاریکردن بە ئەنجامی یارییەکانەوە تێوەگڵا بوو، بەڵام ئەمڕۆ بە فەرمی ئەو راهێنەرە لەلایەن دادگەوە بە بێتاوان هەژمارکرا.

کۆنتی ئەم هاوینە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەشداریی یۆرۆی ٢٠١٦ دەکات و وەرزی داهاتوو دەبێتە بەڕێوەبەری هونەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی.