پێلێگرینی خۆشترین خول بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردن دیاریی ده‌كات
پێشتر له 5 خولی جیاواز كاری راهێنه‌رایه‌تی كردووه
.jpg)
مانوێل پێلێگرینی ته‌مه‌ن 62 ساڵان دوێنێ دوایین یاریی وه‌ك راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی له به‌رانبه‌ر یانه‌ی سوانزی سیتی ئه‌نجامدا و به فه‌رمی له یانه‌ی سیتیزن دوور كه‌وته‌وه و باس له‌وه‌یش ده‌كات كه له‌وانه‌یه بۆ وه‌رزی دادێ هه‌ر له پرێمه‌ر لیگ بمێنێته‌وه.
پێلێگرینی ئه‌زموونێكی زۆری له لالیگا هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ڤیاریال، ریال مه‌درید و مه‌له‌گه، به‌ڵام ڕه‌تی ده‌كاته‌وه جارێ بیر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لالیگا بكات و له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نایه‌وێت له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی بدات.
پێلێگرینی ده‌ڵێت: پێشتر له 5 خولی جیاواز كاری راهێنه‌رایه‌تیم كردووه، له‌وانه خولی چیللی، ئارجێنتی، ئیكوادۆری و ئیسپانیش، به‌ڵام هیچ كامێكیان هێنده‌ی پرێمه‌ر لیگ تام و چێژی نییه.
پێلێگرینی هۆكاری سه‌رسامبوونی به پرێمه‌ر لیگ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه له‌و خوله‌دا هانده‌ران تا دواسات گۆرانی ده‌ڵێن و هانی تیپه‌كه‌یان ده‌ده‌ن و یاریگه‌كانی ئه‌و خوله‌ش تایبه‌تمه‌ندی جوان و خۆشی هه‌یه و هه‌ر یارییه‌كی ئه‌و خوله له شێوه‌ی نماییش و گێرانی ئاهه‌نگدایه.