هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان دووه‌مین یاریی دۆستانه‌ی خۆی ده‌كات
له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پاڵه‌وانییه‌تیی كۆنیفای 2016 كه بڕیاره له ده‌ستپێكی مانگی دادێ له هه‌رێمی ئه‌بخازیای سه‌ر به رووسیا ئه‌نجام بدات، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان ئه‌و تیپه‌ی ئاشكرا كرد كه دووه‌مین یاریی دۆستانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دات.
میله‌ت جه‌مال، راگه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و یانه‌ی گاره ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان یه‌كه‌مین یاریی دۆستانه‌ی خۆی هه‌فته‌ی رابردوو له به‌رانبه‌ر یانه‌ی گازی باكوور ئه‌نجام دا و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێ‌وڵام برده‌وه.