یانه‌ی زاخۆ رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌كی ركابه‌ری له مێژینه‌ی ده‌بێته‌وه

له گه‌ڕی 24ـی خولی نایابی عێراق سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 2:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ یانه‌ی زاخۆ له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی ته‌ڵه‌به ده‌كات و یارییه‌كه‌ش راسته‌وخۆ له په‌یجی كوردستان24 سپۆرت ده‌گوازرێته‌وه.
یانه‌ی زاخۆ 33 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندیه‌كه ده‌بینرێت، زاخۆ له دوایین 10 یاریی ته‌نیا بردنه‌وه‌یه‌كی به‌ده‌ستهێناوه و له دوایین شه‌ش یارییشدا 4 یه‌كسان بوون و دوو دۆڕانی تووش بووه.
له لایه‌كی دیكه‌ییشه‌وه، یانه ته‌ڵه‌به ئه‌م وه‌رزه به دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت و له كۆی 23 یاریی ته‌نیا چوار بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و به 21 خاڵ له خانه‌ی حه‌ڤده‌م ده‌بینرێت، ئه‌م یارییه ده‌رفه‌تێكه بۆ زاخۆ بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتن شاد ببێته‌وه.
له دوایین 13 رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێوانیان، یانه‌ی زاخۆ ته‌نیا 2 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه، هه‌ر دوو سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ته‌ڵه‌به 7 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و 4 یاریش به یه‌كسانبوون له نێوانیان كۆتایی هاتووه.
