بارسێلۆنا و ڤالێنسیا دوو یاریزانان ئاڵۆگۆڕ ده‌كه‌ن
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی سپۆرتی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، ئیداره‌ی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤالێنسیا له گفتوگۆدان و له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی دوو یاریزانیش رێككه‌وتوون.
به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت مارك بارترای به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی به یاریزان شوكران موستافی یاریزانی ئه‌ڵمانی یانه‌ی ڤالێنسیا بگۆڕێته‌وه.
موستافی ته‌مه‌ن 24 ساڵان هاوكات له‌گه‌ڵ ئۆتامێندی وه‌رزی رابردوو له لیستی ئه‌و یاریزانانه بوون كه بارسێلۆنا زۆر هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی دان، به‌ڵام شكستی هێنایه، بۆیه بلاوگرانا جارێكی دیكه به پلانێكی تازه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگریكاره ئه‌ڵمانیایه‌ی یانه‌ی ڤالێنسیا ده‌دات.
شوكران موستافی هاوینی 2014 له یانه‌ی سامپدۆریای ئیتاڵیاوه بۆ یانه‌ی ڤالێنسیا گواستراوه‌ته‌وه و ئه‌م وه‌رزه‌یش ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه و پێشتریش له پرێمه‌ر لیگ یاریی بۆ یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن كردووه.