به‌غدا و ئه‌نقه‌ره یادداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له باره‌ی ئاوی رووباره هاوبه‌شه‌كان واژوو ده‌كه‌ن
به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر واژووكردنی یادداشتێكی لێكتێگه‌یشتن، كه له رێگه‌یه‌وه توركیا پابه‌ند ده‌بێت به به‌ردانه‌وه‌ی پشكی ئاوی عێراق له رووباره‌كان.
K24 – هه‌ولێر:
به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر واژووكردنی یادداشتێكی لێكتێگه‌یشتن، كه له رێگه‌یه‌وه توركیا پابه‌ند ده‌بێت به به‌ردانه‌وه‌ی پشكی ئاوی عێراق له رووباره‌كان.
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی حكومه‌تی عێراق، مه‌هدی ره‌شید، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گوتی: په‌رله‌مانی توركیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر یادداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ده‌ربڕیوه، كه له رێگه‌یه‌وه ئه‌نقه‌ره پابه‌نده به به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كان و رێگه‌دان به گه‌یشتنی پشكی عێراق.
گوتیشی: نێرده‌ی تایبه‌تی توركیا، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، رێككه‌وتن و یادداشتنامهكان له ئاسۆدان و به‌م زووانه واژوو ده‌كرێن، دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر یادداشتی یه‌كه‌میان ده‌ربڕیوه بۆ به‌ردانه‌وه‌ی پشكی ئاوی عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌م ماوه‌یه‌دا پێنج، شه‌ش كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا كردووه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه پێشكه‌وتنی وا به‌رچاو به‌دینه‌هاتووه.
له دیسه‌مبه‌ری 2014 هه‌ردوو وڵات یادداشتێكیان واژوو كرد، كه 12 خاڵی له خۆگرتبوو. به گوێره‌ی یادداشته‌كه هه‌ردوو وڵات هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له ئیداره‌دانی ئاوی رووباره‌كانی دیجله و فورات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كه‌ریم سلێمان، بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی حكومه‌تی عێراق گه‌شبینه به گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا و ئێمه‌ش ئاگادار كراوینه‌ته‌وه، كه ئه‌نقه‌ره و به‌غدا له باره‌ی پرسی ئاو یادداشتێك واژوو ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له دانووستانی عێراق و توركیا به‌شداری نه‌كردووه، بۆیه نازانرێت ورده‌كاری ئه‌و یادداشته چییه و ئێمه لای خۆمانه‌وه كێشه‌كانی تایبه‌ت به ئاومان له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له هه‌لومه‌رجی ئێستادا توركیا نه‌رمی نواندووه و ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه پشكی عێراق له ئاوی رووباره‌كانی دیجله و فورات كه‌م نه‌كاته‌وه.