ئێران تا ئێستاش پیشتگیر سایكس پیكۆ دهكات
كۆنسوڵی ئێران: به یهك شێوه رازی دهبین سایكس پیكۆ كۆتایی بێت

K24 - سلێمانی:
دوای تێپەڕبوونی سەد ساڵ بهسهر رێككهوتننامهی سایكس پیكۆ كۆنسوڵی ئێران لە شاری سلێمانی دەڵێت: "بە شێوەیەك ڕازین سایكس پیكۆ كۆتایی پێبێت كە خەڵكی ناوچەكە خۆی داوا بكات".
ههروهها ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات پێویستە كورد لە باشووری كوردستان ئابووری خۆی بەھێزبكات و رێگە چارەیەكی گونجاو بدۆزنەوە بۆ دەرباز بوون لە قەیرانەكان.
ئهو رێکهوتنامهیهی بووه هۆی دابهشکردن و جیاکردنهوهی سنوورهکانی وڵاتانی رۆژههڵاتی ناوهڕاست و کوردستانی دابهشکرد، 100 ساڵ بهسهریدا تێدهپهرێت.
له ئێستاشدا ههندێك له وڵاتانی زلهێز، سهرقاڵی دیزاینکردنهوهی نهخشهی ناوچهکهن، بهڵام کۆماری ئیسلامی ئێران که بهشیکی کوردستانی گهورهی بهرکهوتوه، ئهو گۆڕانکارییانه به پێویست نازانێت.
بەشێک لە وڵاتانی خاوهن بریار سەرقاڵی داڕشتنەوەی سنوورەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستن، بە جۆرێک دەیانەوێ ئەو سنوورانە بگۆڕن کە 100 ساڵ لەمەوبەر بە پێی رێککەوتننامەی سایکس پیکۆ دیاریکرابوون، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو گۆڕانکارییانە بە پێویست نازانێت و ھێشتا پشتگیری سایکس پیکۆ دەکات.
بارودۆخی سیاسی باشووری کوردستان جیاوازە لە پارچەکانی دیکە، تەنانەت ئەگەری ھەیە ئەمساڵ بە ئەنجامدانی ریفراندۆم ھەنگاو بەرەو سەربەخۆیی بندرێت، بەڵام کوردانی رۆژھەڵاتی کوردستان بە دووری دەبینن رۆژھەلات وا زوو ئەو بارودۆخەی لێ بێتە ئاراوە، بەو پێیەی تا ئێستاش رژێمەکەی لەسەر پێی خۆیەتی و لەناو خودی ئەو پارچەیەش رێ بە چالاکی سیاسیی کوردو پارتە کوردییەکان نادرێت.
100 ساڵ لەمەوبەر خاکی کوردستان بەسەر وڵاتە زلھێزەکان دابەشکراو کوردستان پارچەکرا، ئێستا کورد دەڵێ رێککەوتنەکە کۆتایی ھاتووەو کورد بە خوێن ئەو نەخشەیەی گۆڕی، کە داگیرکەران بە پێنووس دایانتاشی. خەڵکی کوردستانیش داوا دەکەن لایەنە سیاسییەکان یەکێتیی ماڵی کورد بکەنە پاداشت و دیاری بۆ ھەموو ئەوانەی خوێنیان بۆ بوندیادنانی ئێستا رشتووە.