حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە

بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

سەنتەری چارەسەری کۆرۆنا لە هەولێر
سەنتەری چارەسەری کۆرۆنا لە هەولێر

K24- هەولێر:

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 409 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی دواین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، 141 کەس لە دهۆک، 127 کەس لە هەولێر، 112 کەس لە سلێمانی، 28 کەس لە گەرمیان و کەسێک لە هەڵەبجە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

هەروەها، دوو کەس لە هەولێر و دوو کەس لە دهۆک بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیەندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی:

١. پشکنین: (٦٦٥١ پشکنینی نوێ)
• (٢٥٢٥) هەولێر
• (١٤٣٨) سلێمانی
• (٢٢٢٥) دهۆك
• (٨) هەڵەبجە
• (٤٥٥) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: (٤٠٩ تووشبووی نوێ)
• (١٢٧) هەولێر
• (١١٢) سلێمانی
• (١٤١) دهۆك
• (١) هەڵەبجە
• (٢٨) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (٢٣٢ چاکبوون)
• (٧١) هەولێر
• (٣٨) سلێمانی
• (١١٤) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٩) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
٤. مردن: (٤ مردن)
• (٢) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٢٧٩٤٢٨ (٤٥٨٤٠٠ هەولێر، ٢٧١٤٧٨ سلێمانی، ٥٤١٨٩٣ دهۆك، ٧٦٥٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ١١٣١٠٤ (٣٩٨٦٥ هەولێر، ٣٢٦٣٧ سلێمانی، ٣٧٤٨٤ دهۆك، ٣١١٨ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٥٦٨٣ (٣٧٠٩٢ هەولێر، ٢٩٦٧٠ سلێمانی، ٣٥٩٦١ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٨٥٣ (١٨١٨ هەولێر، ١٢٤٩ سلێمانی، ٧٧١ دهۆك، ١٥ هەڵەبجە)
مردن ٣٥٦٨ (٩٥٥ هەولێر، ١٧١٨ سلێمانی، ٧٥٢ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)