پێکوتە بەریتانییەکە گومان دروست دەکات

ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و فەرەنسا وەرگرتنی پێکوتەکەیان راگرت

پێکوتەی کۆرۆنا
پێکوتەی کۆرۆنا

K24- هەولێر:

رێکخراوی تەندروستی جیهانی، چەند پسپۆڕێکی راسپارد تاوەکو لێکۆڵینەوە لە پێکوتەی کۆرۆنا، ئاسترازێنێکای بەریتانی بکەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی، دەنگۆی ئەوە هەیە پێکوتەکە دەبێتەهۆی مەینی خوێن.

دوێنێ دووشەممە، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و فەرەنسا هاتنە ریزی ئەو وڵاتانەی وەرگرتنی پێکوتەی ئاسترازێنێکایان راگرت.

ئەگەرچی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە، پێکوتەکە سەلامەتە، بەڵام دوای زیادبوونی نیگەرانییەکان، تەندروستی جیهانی و یەکێتی ئەوروپا لێکۆڵینەوە لەو بارەوە دەکەن.

ئاسترازێنێکا بەهۆی هەرزانی نرخەکەی، لە وڵاتە هەژارەکان زۆر بەکاردێت. ئێندۆنیزیا کڕینی پێکوتەکەی دواخستووە و ڤەنزیۆلا هێشتا پێکوتەکە بە سەلامەت نازانێت.

تاوەکو ئێستا 11 ملیۆن پێکوتەی ئاسترازێنێکا بەرهەم هاتووە کە زانکۆی ئۆکسفۆرد بەشێکە لە بەرهەمهێنانی، بەڵام بەهۆی مەترسی مەینی خوێن، هەندێک وڵات بڕیاریانداوە سەرەتا لە سەلامەتی پێکوتەکە دڵنیا ببنەوە.

AFP