سێ گوندی دیكە لە بندەستی داعش رزگاركران
K24-ھەولێر
شانەی رۆژنامەوانی جەنگ لە عێراق رایگەیاند، هێزە عێراقییەکان سێ گوندی دیکەیان لە سنووری پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق بندەستی داعش رزگاركرد.
لە راگەیاندراوێكدا شانەی رۆژنامەوانی جەنگ گوتی: "هێزە عێراقییەکان توانیویانە گوندەکانی وێنیچ و هاڕوون بەرازییە و عومێرییە لە باکووری رۆژئاوای ئەنبار کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و زیانێکی زۆریشیان بە چەکدارانی داعش گەیاندووە".
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە: "کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەم 3 گوندە دوای تێکشکاندنی 4 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هات، کە بەهۆیەوە 11 چەکداری داعش کوژران کە ژمارەیەکیان خۆکوژبوون".
ئەمە لە كاتێكدایە لە ھەفتەی رابردووەوە داعش بە رێگەی چەند خۆكوژێكەوە زنجیرەیەك تەقینەوەی لە بەغدا ئەنجامدا، بە گوتەی بەرپرسانی عێراق بەھۆی كێشەی نێوان پارتە سیاسییەكان و پێكھاتەكانی عێراق بۆشایی ئەمنی لە بەغدا دروستبووە.