ژمارەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە
بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 541 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و سێ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، 223 کەس لە هەولێر، 169 کەس لە دهۆک، 133 کەس لە سلێمانی، 9 کەس لە گەرمیان و حەوت کەس لە راپەڕین تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
هەروەها، دوو کەس لە هەولێر و کەسێک لە گەرمیان بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
دەقی راگەیەندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی:
١. پشکنین: (٦٩٠١ پشکنینی نوێ)
• (٢٦٦٣) هەولێر
• (١٢٢٨) سلێمانی
• (٢٤٧٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٤٥٥) گەرمیان
• (٨٣) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: (٥٤١ تووشبووی نوێ)
• (٢٢٣) هەولێر
• (١٣٣) سلێمانی
• (١٦٩) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٩) گەرمیان
• (٧) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (٢٠٨ چاکبوون)
• (٦٢) هەولێر
• (٥٤) سلێمانی
• (٨٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١١) گەرمیان
• (١) ڕاپەڕین
٤. مردن: (٣ مردن)
• (٢) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین