دەستەی دەروازەکانی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێی کاری دەروازەکان دەکەن
گفتوگۆ لە سەر چۆنییەتی رێگریکردن لە ساختەكاری و یاریکردن لە ریكەوت و ناونیشانی کاڵا هاوردەکراوکان کرا
K24 – ھەولێر:
عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشکرایكرد، لەگەڵ شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەتەوە و تاوتوێی رێگریکردنیان لە رووبهڕوونەوەی بە قاچاغ هاوردەکردنی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکان و چاودێریکرنی کۆنتەینەرەکانیان کردووە.
دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایكرد، هەردوو لایەن تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانیان کردووە، کە لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هەردوولا بێت و گفتوگۆیان لەبارەی بەندەکانی نێو یاداشتنامەکە کردووە، بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان لە رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر بپێکێت، هەروەها بەرەنگاری ئەو رێگە نوێیانە ببەنەوە بۆ ئەوەی رێگری لە قاچاغ بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرەڕای بابەتی قاچاغ، چۆنییەتی رێگریکردن لە ساختەكاری و یاریکردن لە ریكەوت و ناونیشانی کاڵا هاوردەکراوکان گفتوگۆ کراوە بۆ ئەم مەبەستەش چەندین رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر.