له قه‌ره‌چووغ داعش بۆردومان كرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعشیان له سنووری قه‌زای مه‌خموور كردووه.
K24 -هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعشیان له سنووری قه‌زای مه‌خموور كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به سایتی "دیجله"ی راگه‌یاندووه، ئه‌مشه‌و له زنجیره چیای قه‌ره‌چووغ، چه‌ند پێگه و مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش بۆردومانی چڕ كراوون.
له باره‌ی زیانه‌كانه‌وه، سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه هیچ زانیارییه‌كی زیاتری رانه‌گه‌یاندووه.
به هۆی بوونی بۆشایی ئه‌منی له ناوچه‌كه، چه‌كدارانی داعش له سنووری مه‌خموور و زنجیره چیای قه‌ره‌چووغ خۆیان حه‌شارداوه و ناوچه‌كه وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك بۆ مانه‌وه‌یان به‌كار ده‌هێنن.