ریال مهدرید ههمان سیناریۆی وهرزی رابردوو دووباره دهكاتهوه
ریال مەدری سیناریۆی ساڵی رابردوو دووبارە دەكاتەوە و جارێكی دیكە داوای گواستنەوە دی خیای گۆڵپارێزی مانچێستەر یونایتد بۆ ریزەكانی دەكات.
ریال مەدرید لە ھاوینی رابردوو لە دواساتەكان له گواستنهوهی دی خیا شكستی هێنا، بەڵام ئەمجارە لەگەڵ ئەوەی یەكێك لە باشترین گۆڵپارێزەكانی ھەیە كە كەیلۆر ناڤاسە، بەڵام رۆژنامەی ئاس نووسیویەتی ریال مەدرید دەستبەرداری دیخیا نابێت و مەبەستیەتی بیگوازێتەوە ریزەكانی.
ریال مەدرید دوای كۆتایی هاتنی یاریی فیناڵی چامپیۆنزلیگ كە بریارە لە 28 ئەم مانگە بەڕێوە بچێت، راستهوخۆ بۆ كڕینی دی خیا دهست بهگفتووگۆ دهكات.