نەخشەی نوێی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بە ژمارەوە بڵاوکرایەوە
وەزارەتی شارەوانی نەخشەکە بڵاودەکاتەوە
K24- هەولێر:
وەزارەتی شارەوانی، نەخشەی نوێی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بە ژمارەوە بڵاودەکاتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی شارەوانی بۆ کوردستان24ـی ئاشکرا کرد، ئەو پارچە زەوییانەی وەکو قەرەبوو درابوونە سوودمەندانی گوندی کۆری، ژمارە و نەخشەیان بۆ دابینکراوە.
پێشتر لە رێگای تیروپشکی ئەلیکترۆنی ئەو پارچە زەوییانە کە رووبەرەکەیان 200 مەترن و دەکەونە گەزنە سەر بە شەقامی 150 مەتری دابەشکرابوون.
بەشێک لەو کەسانەی پێشتر بەشدارییان لە کڕینی گوندی کۆری کردبوو، بەهۆی تەواو نەبوونی بەشێک لە پرۆژەکە، بڕیاردرا لە شوێنێکی دیکە قەرەبوو بکرێنەوە.