كوریای باكوور: جگە لە "تیورە شێتانەكان" ھیچی دیكەمان لە ئێدارەی نوێی ئەمەریكا نەبیستووە
"ھەموو ھەوڵەكانی پەیوەندیكردنی ئەمەریكاییەكان فەرامۆش دەكرێن تا ئەو سیاسەتە دۆژمناكاریانەن خۆیان نەگۆڕن"
K24 – ھەولێر:
كوریای باكوور رایگەیاند، ھیچ شتێكیان لە ئیدارەی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكان نەبیستووە جگە لە "تیورە شێتانەكان"، ئاشكراشیكرد، ویلایەتە یەكگرتووەكان ھەوڵیداوە بەڕێگای "پۆستی ئەلیكترۆنی و تەلەفۆنەوە". پەیوەندییان پێوە بكەن.
بەپێی ئاژانسی فەرمیی ناوەندی، كووریای باكوور جەختیكردەوەتەوە لەوەی لەم دواییەدا ویلایەتە یەكگرتووەكان ھەوڵیداوە پەیوەندییان پێوە بكەن.
گوتیشی: "ھەموو ھەوڵەكانی پەیوەندیكردنی ئەمەریكاییەكان فەرامۆش دەكرێن تا ئەو سیاسەتە دۆژمناكاریانەن خۆیان نەگۆڕن"، ئەو ھەوڵانەی ئەمەریكای بە "فێڵی بێ ئەرزش" بۆ بەفیڕۆدانی كات وەسفكرد وگوتی: پێویست بە وەڵامدانەوەی ئەو ھەوڵانە ناكات.
سەرچاوە: "رۆیتەرز"