ئێنریكی چاوی له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ بڕیوه‌

بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، بۆ بەھێز کردنی ھێڵی بەرگری یانەکەیان، ھەوڵ بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی لاس پاڵماس دەدەن.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، یانە کەتەلۆنیاییه‌كه‌، بۆ زیاتر توکمە کردنی ھێڵی بەرگری یانەکەیان، (مائۆریسیۆ لێمۆس)ـی بەرگریکاری ناوەراستی یانەی لاس پالماسیان کردۆتە ئامانج، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن لە پێناو ئەو بەرگریکارە بڕی 4 ملیۆن یورۆ خەرج بکەن.

بەرپرسانی لاس پالماس، ئەو بڕە پارەیە بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریکارەکەیان رەتدەکەنەوە و داوای ٣٠ ملیۆن یۆرۆ دەکەن، بۆیە چاوەرێ وەڵامی بەرپرسانی بارسێلۆنان.

مائوریسیۆی ته‌مه‌ن 20 ساڵان، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوایه‌ و ئه‌م وه‌رزه‌ ئاستێكی به‌رزی له‌ لالیگا بۆ یانه‌ی لاس پاڵماس پێشكه‌ش كردووه‌.

Fly Erbil Advertisment