حه‌لبووسی هه‌وڵی رازیكردنی سه‌رۆكی كوتله‌كانی شیعه ده‌دات بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای دادگای ئیتیحادی
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله شیعییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوویه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی دادگای ئیتیحادییه‌وه بگه‌نه رێككه‌وتنێك.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله شیعییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوویه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی دادگای ئیتیحادییه‌وه بگه‌نه رێككه‌وتنێك.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ كه‌ناڵه عێراقییه‌كان رایگه‌یاند، حه‌لبووسی و جێگره‌كه‌ی، حه‌سه‌ن كه‌عبی له باره‌گای كوتله‌ی به‌در و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی كوتله شیعه‌كانی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه.
تا ئێستا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران (21) مادده‌ی پڕۆژه یاسای دادگای ئیتیحادی په‌سند كردووه و ته‌نیا سێ مادده كێشه‌یان له باره‌وه هه‌یه، كه مادده‌كانی (2، 3، 12)ی پڕۆژه یاساكه‌ن.
شیعه‌كان داوا ده‌كه‌ن، شاره‌زایانی فیقهی ئیسلامی له سوننه و شیعه بكرێنه ئه‌ندامی دادگای ئیتیحادی و له به‌رامبه‌ردا كوتله و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن به زیادكردنی شاره‌زایانی شه‌ریعه‌ت، عێراق ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی ئاینی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئیخلاس دلێمی رایگه‌یاند، ئێمه بایكۆتی دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانمان كرد، چونكه نامانه‌وێت ئه‌زموونی ئێران له عێراق دووباره ببێته‌وه.
ئیخلاس دلێمی راشیگه‌یاندبوو، "ئێمه و هه‌ندێك له هێزه سیاسییه جیاجیاكان له سوننه و شیعه، هێزه مه‌ده‌نییه‌كان و كه‌مینه ئاینییه‌كان دانیشتنی نوێنه‌رانمان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر دادگای ئیتیحادی بایكۆت كرد، به ئامانجی رێگرتن له كۆپیكردنی ئه‌زموونی ئێران له دادگا كه ئه‌مه‌ش له رێی دانانی شه‌رعزانانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له ده‌ركردنی بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كان".
دلێمی ئه‌وه‌شی وتووه: "ناكرێت رێگه بدرێت به شه‌رعزانانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام مافی ڤیتۆیان هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر قسه له باره‌ی ترسه له بڕیارێكی دادگاكه كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت، ئه‌وه شتی وا روونادات، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستوور رێگه نادات هیچ یاسا و بڕیارێك پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت به روونی".
به گوێره‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه یاساكه پێشنیاز كراوه، چوار فه‌قیهی مه‌زهه‌بی شیعه و دوو شه‌رعزانی سوننه، كه یه‌كێكیان وه‌قفی سوننه دیاری بكات و دووه‌میان وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه ئه‌ندامی دادگای ئیتیحادی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ستن به شه‌ریعه‌ت و ئاینی ئیسلام به هه‌ردوو مه‌زهه‌به‌كانییه‌وه و له ده‌ستووردا له مادده‌ی دووه‌مدا ئاماژه‌ی پێكراوه، یه‌كلا بكه‌نه‌وه و بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕن.