دانیشتنی نوێنه‌ران بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای دادگای ئیتیحادی ده‌ستیپێكرد
دانیشتنی نوێنه‌ران بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای دادگای ئیتیحادی ده‌ستیپێكرد و به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24 له هۆڵی دانیشتنه‌كان، 176 نوێنه‌ر ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ن.

K24 – هه‌ولێر:
دانیشتنی نوێنه‌ران بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای دادگای ئیتیحادی ده‌ستیپێكرد و به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24 له هۆڵی دانیشتنه‌كان، 176 نوێنه‌ر ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ن.
دانیشتنی ژماره (45)ی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌گه‌ڵ كوتله شیعییه‌كان، ئه‌ندامی كوتله‌ی به‌در، رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و یاسای دادگای ئیتیحادی په‌سند ده‌كرێت.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، نه‌هرۆ رواندزی، تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، دوو بژارده له به‌رده‌م نوێنه‌راندان.
له باره‌ی بژاردهكانهوه گوتی: ئه‌گه‌ر یاسای دادگای ئیتیحادی تێپه‌ڕێندرێت، كه ته‌نیا سێ مادده‌ی ناكۆكی له‌سه‌ری ماوه، ئه‌وا دانیشتنه‌كه پێویستی به ئاماده‌بوونی 220 نوێنه‌ر هه‌یه. بژارده‌ی دووه‌میش لایه‌نه شیعه‌كان بیر له هه‌مواری یاسای پێشووی دادگای ئیتیحادی ده‌كه‌نه‌وه و پێیان وایه ئه‌گه‌ر هه‌مواره‌كه تێپه‌ڕێنن، پێویستیان له زۆرینه‌ی ساده (50+1) هه‌یه، به‌ڵام به بۆچوونی ئێمه بۆ هه‌مواره‌كه‌ش پێویسته (220) نوێنه‌ر ئاماده بن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌مواره‌كه، تێپه‌ڕێندرێت، ئه‌وا بۆ كورد باشتره، به‌ڵام ئێمه دژی یاسا نوێیهكهین.