بایكۆتی فراكسیۆنی پارتی رێگری له ده‌ركردنی یاسای نوێی دادگای ئیتیحادی كرد
ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌ندامێكی كوردیش ئاماده نه‌بوایه، ئه‌وان یهدهگێكیان بۆ د‌یاریكردبوو، تا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادگاكه بكات

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر 220 نوێنه‌ر له هۆڵی دانیشتنی نوێنه‌ران ئاماده بوونایه، پڕۆژه‌یاسا نوێیه‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی ده‌خرایه ده‌نگدانه‌وه و چوار شاره‌زای مه‌زهه‌بی و ئاینی ده‌بوونه به‌شێك له دادگاكه و بۆ هه‌میشه دادگاكه هاوسه‌نگی له بڕیاردان له‌ده‌ستده‌دا و ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌ندامێكی كوردیش ئاماده نه‌بوایه، ئه‌وان یهدهگێكیان بۆ د‌یاریكردبوو، تا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادگاكه بكات.
به هۆی بایكۆتی فراكسیۆنی پارتی و هاوپه‌یمانی هیوا و پێكهاته‌كانی دیكه‌وه، زیاتر له 40 نوێنه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی دانیشتنه‌كه بوون، ئه‌و كاته‌ی دانیشتنی ژماره 45ی نوێنه‌ران به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی بۆ په‌سندكردنی یاسای دادگای ئیتیحادی به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
نوێنه‌ران دوو بژارده‌یان له‌به‌رده‌مدا بوو، یان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌مواری یاسای ژماره 30ی ساڵی 2005 و پۆسته خاڵییه‌كان له دادگای ئیتیحادی پڕ بكرێنه‌وه، یاخود ئه‌و پڕۆژه یاسا نوێیه په‌سند بكه‌ن، كه كورد كێشه‌ی له‌گه‌ڵ سێ مادده‌یدا هه‌بوو.
هه‌ندرێن دۆسكی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هه‌مواری یاسا كۆنه‌كه بۆ كورد باشتره، چونكه ئه‌ندامانی دادگا له 9 كه‌س پێكدێت و دوای سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی، حه‌وت ئه‌ندامی هه‌یه و دوانیان كوردن و ده‌نگدان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بڕیار به ده‌نگی ئه‌ندامی كارا ده‌بێت.
دۆسكی سه‌رسوڕمانی خۆی بۆ به‌شداریكردنی فراكسیۆنی یه‌كێتی له دانیشتنه‌كه ده‌ربڕی و گوتی: ئه‌وان ره‌فتارێكی سه‌یریان نواند، چونكه شاندی هه‌رێم له به‌غدان و دوێنێ كۆبوونه‌وه كراوه و ده‌بوایه كورد یه‌كڕیز بوایه له‌و پرسه هه‌ستیاره‌دا، چونكه ئه‌گه‌ر 10 نوێنه‌ری دیكه به‌شدار بوونایه، لایه‌نه شیعه‌كان یاسا نوێیه‌كه‌یان په‌سند ده‌كرد، كه عێراقی به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی مه‌زهه‌بی ده‌برد.