مه‌سعود حه‌یده‌ر: خۆمان نه‌چه‌ماند بۆ پڕۆژه‌ی ئیقلیمی به ئیسلامیكردنی عێراق و سه‌رۆك بارزانی مه‌ده‌نییه‌تی عێراقی پاراست
به هه‌ماهه‌نگی فراكسیۆنی پارتی و هاوپه‌یمانی هیوا و به‌شێك له سوننه‌كان شكستمان له به ئیسلامیكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق هێنا، كه پڕۆژه‌ی وڵاتێكی هه‌رێمایه‌تی و هه‌ندێك هێزی ناوخۆ بوو.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود حه‌یده‌ر، راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی، رایگه‌یاند، به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی و جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به هه‌ماهه‌نگی فراكسیۆنی پارتی و هاوپه‌یمانی هیوا و به‌شێك له سوننه‌كان شكستمان له به ئیسلامیكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق هێنا، كه پڕۆژه‌ی وڵاتێكی هه‌رێمایه‌تی و هه‌ندێك هێزی ناوخۆ بوو.
مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتیشی: جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، ئێمه‌ی راسپاردبوو بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م دۆسییه‌یه له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌موو شتێك گرنگتر به‌لای جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه‌وه ئه‌وه بوو، كورد هه‌ر بڕیارێك ده‌دات یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بێت. زۆر جه‌ختیكرده‌وه، كورد یه‌ك ده‌نگ بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه سه‌یرمان كرد، شیعه له‌گه‌ڵ داواكانی كورد نییه، وتمان ئه‌م یاسایه ناهێڵین بڕوات. به دوو ئامانج، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌وڵه‌ته نه‌بێته ئیسلامی و پڕۆژه‌ی به ئیسلامیكردنی عێراق شكستپێبهێنین. دووه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه دهستهبهرییهكمان هه‌بێت و رۆژێك له رۆژان دادوه‌رانی كورد نه‌هێڵن مه‌ترسی درووست بێت. له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی قسه‌مان كرد، چونكه یه‌ك ئاراسته بین له په‌رله‌مان زۆر گرنگه. براده‌رانی گرووپی هیوا، كه 15 په‌رله‌مانتارن، به سووپاسه‌وه ده‌نگیان نه‌دا، چونكه ئێمه رێككه‌وتنێكی مه‌بده‌ئیمان كردووه له ماڵی سه‌رۆك كۆمار، پێویست بوو براده‌رانی یه‌كێتی رێزی ئه‌مه بگرن. هه‌روه‌ها له چه‌ند رۆژی رابردوو، زۆر جه‌ختمان له براده‌رانی یه‌كێتی كرد، با هه‌مواره‌كه بڕوات و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی زۆر به راشكاوی وتی: ئێمه بۆ هه‌موار ناچین و بۆ ده‌نگدان به یاسا نوێیه‌كه ده‌چینه ژووره‌وه.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتیشه‌وه گوتی: مه‌زنده ده‌كه‌م په‌یوه‌ندی به ئه‌جێندای سیاسی حزبه‌كه‌وه هه‌یه. به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و حزبه مومكینه له‌گه‌ڵ ئه‌جێندای وڵاتێكی ئیقلیمی یه‌كبگرێته‌وه.
گوتیشی: یه‌كێتی به‌و هه‌موو خه‌باته‌وه و حزبێكی سۆشیال دیموكراته و لام سه‌یره ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، روكنێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق بنه‌مایه‌كی ئیسلامی و ئاینی هه‌بێت. ئێمه هه‌میشه ده‌ڵێین دین بۆ خوا و وڵات بۆ هه‌مووان. چۆن ده‌بێت تۆ ئیش بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه بكه‌یت عێراق ببێته ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی و تائیفه‌گه‌ری رۆڵی ئه‌ساسی هه‌بێت تێیدا. كه داوامان لێ‌كردن، ده‌نگ به هه‌مواره‌كه بده‌ن. وتیان ئه‌سته‌مه ده‌نگ ناده‌ین و له‌گه‌ڵ یاسا نوێیهكهین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی له‌م دوو سێ رۆژه روویدا جۆرێكی دیكه بوو له دووباره‌كردنه‌وه‌ی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌رێكی دیكه. ئه‌مه خه‌ته‌رێكی زۆر گه‌وره و ئیشێكی زۆر خراپه و نابێت كورد له به‌غدا به‌م شێوه‌یه ئیش بكات.
له باره‌ی دانیشتنی تایبه‌ت به بودجه، كه بڕیاره سبه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتی: ئه‌گه‌ر به‌یانی براده‌رانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كورد نه‌بن، واته دژایه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. چونكه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمه. جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له زۆر شوێن دووپاتیكردووه‌ته‌وه، هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت پێیه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه شتێكی دیكه بێت پێوه‌ی پابه‌ند نابێت.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی چه‌ند ئه‌ندامێكی یه‌كێتییه‌وه، مه‌سعود حه‌یده‌ر ئاشكرای كرد،نوێنه‌ری یه‌كێتی، ئه‌ڵماس فازڵ، خه‌ڵكی كه‌ركووكه له ناو لیژنه‌ی یاسایی، دژی ئه‌مه بووه. وه‌ستاوه‌ته‌وه. چووه له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی كردوویه‌تی به شه‌ڕ و وتویه‌تی: ئه‌وه‌ی كه ماوه له كوردستاندا ده‌تانه‌وێت ئه‌وه‌ش بفرۆشن و ئه‌مه خیانه‌ته له كورد و ناچمه ژێر باری ئه‌وه‌ش.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، مه‌سعود حه‌یده‌ر، له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی كوردستان24، گوتی: نهێنییه‌ك هه‌یه ناچارم ئاشكرای بكه‌م، به راشكاوی سه‌ركرده‌كانی شیعه دوێنێ و پێرێ شه‌و پێیان وتم، براده‌رانی یه‌كێتی فه‌رزیان كردووه له‌سه‌ر شیعه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم لانه‌به‌ن ئێمه له‌گه‌ڵتان نابین. ئامانجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، كه پارتی ئه‌ندامی نه‌بێت له دادگای ئیتیحادی و ئه‌وان له‌گه‌ڵ دادگای ئیتیحادی رێكبكه‌ون و دوو دادوه‌ر دابنێن و رێكیشكهوتوون، ئه‌گه‌ر یاساكه تێپه‌ڕێت، شاره‌زای شه‌ریعه‌ت بده‌نه كامه حزب و ئه‌مڕۆش ئه‌و تۆپه‌یان فڕێ دایه گۆڕه‌پانی شیعه و ئه‌مڕۆش شیعه وتیان ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم لاده‌به‌ین، ئه‌وه‌ی كه دانراوه، ئێستا ده‌ڵێت، نوێنه‌ری هه‌رێمی تێدا بێت، خۆ ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق، داوا له ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم بكات و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم دانپێدانراوی ده‌ستوورین و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق ده‌بێت داوا له هه‌رێم بكات بۆ دیاركردنی ئه‌و دوو دادوه‌ره. ئه‌مانه پێشینه‌ی خراپن و ناكرێت به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بخرێته چوارچێوه‌ی ململانێی ته‌سكی حزبایه‌تی.
ده‌قی گفتوگۆی فه‌رهاد ره‌سوڵ، بێژه‌ری ژووری هه‌واڵی كوردستان24، له‌گه‌ڵ مه‌سعود حه‌یده‌ر، راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی
پرسیار: گرنگی گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا كۆنه‌كه له چیدایه؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی له‌و فراكسیۆنانه ده‌كه‌م، كه نه‌چوونه ژووره‌وه و جێی داخه فراكسیۆنی یه‌كێتی یه‌كڕیزی كوردی شكاند. شه‌وی رابردوو له ماڵی د. به‌رهه‌م، سه‌رۆك كۆمار رێككه‌وتن كرا، كورد یه‌ك ئاراسته‌ی هه‌بێت. گرنگی ئه‌م یاسایه له‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی عێراقی پاراست نه‌بێته ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی. واته رێگری كرد له‌وه‌ی كۆمارێكی دیكه‌ی ئیسلامی درووست بێت له عێراقدا. دادگای ئیتیحادی یه‌كێكه له پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی. به راشكاوی بڵێم ئه‌گه‌ر شاره‌زایانی شه‌ریعه هاتبانه دادگاكه‌وه، وای لێده‌هات شه‌ریعه‌ت و فیقهـ بچێته ناو ژیانی هه‌موو تاكێكه‌وه.
پرسیار: كه‌واته یاسا كۆنه‌كه 9 ئه‌ندام ده‌بن و به زۆرینه ده‌نگ له‌سه‌ر بابهتهكان ده‌درێت؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: به دوو له‌سه‌ر سێی نۆ دادوه‌ره‌كه بڕیار ده‌درێت و له مادده‌ی 5ی یاساكه‌شدا هه‌یه، كۆبوونه‌وه‌ی دادگا به ئاماده‌بوونی هه‌ر 9 دادوه‌ره‌كه ده‌بێت و یه‌كێكیان ئاماده نه‌بێت، دادگا ناتوانێت دابنیشێت و ئامانجمان بوو، كورد بتوانێت رێگر بێت له هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له دژی كورد، چونكه ئه‌زموون هه‌یه دادگای ئیتیحادی رۆڵی باشی نه‌بووه.
پرسیار: كورد چه‌ند نوێنه‌ری ده‌بێت؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: به‌ندێك هه‌یه و ده‌ڵێت ده‌بێت ره‌چاوی هاوسه‌نگی بكرێت و چوار شیعه، كریستیانێك، دوو سوننه و دوو كورد ئه‌ندامن. ئه‌م پێكهاته‌یه ده‌مێنێته‌وه. كورد دوو نوێنه‌ری ده‌بێت له دادگاكه.
پرسیار: مه‌ترسی یاسا نوێیه‌كه له چیدابوو؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: به راشكاوی بڵێم، ئه‌وه‌ی مادده‌ی 92 ی ده‌ستوور له باره‌ی پێكهاته‌ی دادگای ئیتیحادی قسه ده‌كات، دیاری نه‌كردووه، ئایا شاره‌زایانی شه‌ریعه ده‌نگ ده‌ده‌ن یان نا. پێشبینیی ده‌كه‌ین ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌كی ئیقلیمییه و پێشتر ئاماده‌كاری بۆ كرابوو به جۆرێك شاره‌زایانی شه‌ریعه‌ت رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بێت له دادگا و رۆڵی ئه‌وان گرنگتر بوو له رۆڵی دادوه‌ران و ئه‌مه كۆتایهێنان بوو به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و رۆڵ پێدان بوو به‌وه‌ی ئه‌و شاره‌زایانه‌ی شه‌ریعه‌ت، رێڕه‌وی یاسا دانان له ده‌وڵه‌تی عێراق دیار بكه‌ن و رۆڵیان ده‌بێت له‌وه‌ی رۆژێك له رۆژان بڵێن ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه، دژی بنه‌ماكانی ئیسلامه و ئێمه هه‌ڵیده‌وه‌شێنینه‌وه و چونكه فیدراڵییه و دژی بنه‌ماكانی ئیسلامه. مهزندهمان وابوو ئه‌مه مه‌ترسییه له‌سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كان و سیسته‌می سیاسی له عێراق. بۆیه هه‌وڵماندا كورد له‌وێ رۆڵی په‌كخستنی هه‌بێت. پێویست بوو هه‌ندێك سازش هه‌بێت، به‌ڵام چه‌ندێك هه‌وڵماندا رازی نه‌بوون، كورد رۆڵی په‌كخستنی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كیانی هه‌رێم بپارێزین. جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، ئێمه‌ی راسپاردبوو بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م دۆسییه‌یه له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌موو شتێك گرنگتر به‌لای جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه‌وه ئه‌وه بوو، كورد هه‌ر بڕیارێك ده‌دات یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بێت. زۆر جه‌ختیكرده‌وه، كورد یه‌ك ده‌نگ بێت. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی خۆم تێبینیم كرد، براده‌رانی یه‌كێتی..
پرسیار: بۆ ئه‌وان چوونه ژووره‌وه؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: به راشكاوی یه‌ك شت هه‌یه، ئێمه سه‌یرمان كرد، شیعه له‌گه‌ڵ داواكانی كورد نییه، وتمان ئه‌م یاسایه ناهێڵین بڕوات. به دوو ئامانج، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌وڵه‌ته نه‌بێته ئیسلامی و پڕۆژه‌ی به ئیسلامیكردنی عێراق شكستپێبهێنین. دووه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه دهستهبهرییهكمان هه‌بێت و رۆژێك له رۆژان دادوه‌رانی كورد نه‌هێڵن مه‌ترسی درووست بێت. له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی قسه‌مان كرد، چونكه یه‌ك ئاراسته بین له په‌رله‌مان زۆر گرنگه. براده‌رانی گرووپی هیوا، كه 15 په‌رله‌مانتارن، به سووپاسه‌وه ده‌نگیان نه‌دا، چونكه ئێمه رێككه‌وتنێكی مه‌بده‌ئیمان كردووه له ماڵی سه‌رۆك كۆمار، پێویست بوو براده‌رانی یه‌كێتی رێزی ئه‌مه بگرن. هه‌روه‌ها له چه‌ند رۆژی رابردوو، زۆر جه‌ختمان له براده‌رانی یه‌كێتی كرد، با هه‌مواره‌كه بڕوات و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی زۆر به راشكاوی وتی: ئێمه بۆ هه‌موار ناچین و بۆ ده‌نگدان به یاسا نوێیه‌كه ده‌چینه ژووره‌وه.
پرسیار: بۆچی؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: مه‌زنده ده‌كه‌م په‌یوه‌ندی به ئه‌جێندای سیاسی حزبه‌كه‌وه هه‌یه. به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و حزبه مومكینه له‌گه‌ڵ ئه‌جێندای وڵاتێكی ئیقلیمی یه‌كبگرێته‌وه.
پرسیار: ئاخر دژی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: ئه‌مه‌ش پرسیارێكه، یه‌كێتی به‌و هه‌موو خه‌باته‌وه و حزبێكی سۆشیال دیموكراته و لام سه‌یره ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، روكنێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق بنه‌مایه‌كی ئیسلامی و ئاینی هه‌بێت. ئێمه هه‌میشه ده‌ڵێین دین بۆ خوا و وڵات بۆ هه‌مووان. چۆن ده‌بێت تۆ ئیش بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه بكه‌یت عێراق ببێته ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی و تائیفه‌گه‌ری رۆڵی ئه‌ساسی هه‌بێت تێیدا. كه داوامان لێ‌كردن، ده‌نگ به هه‌مواره‌كه بده‌ن. وتیان ئه‌سته‌مه ده‌نگ ناده‌ین و له‌گه‌ڵ یاسا نوێیهكهین. سه‌رۆك بارزانی رایسپاردین له هه‌موو شتێك گرنگتر ئه‌وه‌یه كورد یه‌ك هه‌ڵوێست بێت. جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر خه‌ت بوون، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی لێكهوتهوه، ئه‌مڕۆ به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئاراسته‌كانی پێشووتر، ئه‌مڕۆ چوون بۆ ناو دانیشتنه‌كه و ویستمان هه‌مواره‌كه‌ش به دوو له‌سه‌ر سێ بڕوات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته پێشینه‌یه‌ك، به‌داخه‌وه یه‌ك دوانێكیان نه‌بێت له براده‌رانی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ هه‌موویان چوونه ژووره‌وه. هه‌ندێك شتیان گۆڕیوه، موئامه‌ره‌یه‌كی زۆر گه‌وره له هه‌رێمی كوردستان كرا و ویستیان ناوی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مێنێ بۆ دیاریكردنی ئه‌و دوو دادوه‌ره كورده‌ی له دادگاكهن. براده‌رانی فراكسیۆنی ئێمه‌یان خستووه‌ته ژێر فشارێكی گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن یان ئه‌مه یان ئه‌وه، ئه‌و پیلانگێڕییهمان شكستپێهێنا. ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی له‌م دوو سێ رۆژه روویدا جۆرێكی دیكه بوو له دووباره‌كردنه‌وه‌ی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌رێكی دیكه. ئه‌مه خه‌ته‌رێكی زۆر گه‌وره و ئیشێكی زۆر خراپه و نابێت كورد له به‌غدا به‌م شێوه‌یه ئیش بكات. دادگای ئیتیحادی زۆر گرنگه و پێویسته كورد له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه یه‌ك را و یه‌ك هه‌ڵوێست بێت. ئه‌وه‌ی من بینیم له‌م دوو سێ رۆژه‌دا، به راستیی ئه‌مه شێوازێكی زۆر خراپه بۆ ئیش كردن و پێویسته كه ئاراسته‌یه‌ك ده‌بێت، دوێنێ له ماڵی سه‌رۆك كۆمار رێككه‌وتن كراوه، نه‌ده‌بوایه ئه‌مڕۆ یه‌كێتی ئه‌و رێككه‌وتنه بشكێنێت، پێویست بوو، وه‌ك پارتی و هیوا و كریستیانه‌كان بایكۆتیان كرد، ئه‌وانیش بایكۆتیان كردبا. سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی خۆی به منی وت موسته‌حیله ده‌نگ بده‌ین، كه‌چی ئه‌مڕۆ به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌ڵێنه‌كان ئیشیان كرد. له هه‌موو شتێك گرنگتر ئه‌وه‌یه، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، كه سه‌ركردایه‌تی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ی كردووه، ئێمه هاوكاری بووین، به‌رگریكار و سه‌ركردایه‌تی ئۆپراسیۆنی به مه‌ده‌نیكردنی ده‌وڵه‌تی عێراقی كرد. ئه‌مه له ناو سوننه و شیعه‌دا روونه و له ناو ده‌سته‌بژێری سیاسی و رۆشنبیری عێراقی روونه. شانازییه‌كی گه‌وره‌یه به پاراستنی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی عێراقی و شانازییه نه‌مانهێشت زیاده‌ڕۆیی بكرێـته سه‌ر مافی هه‌رێمی كوردستان.
پرسیار: هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه له یاسای بودجه ده‌كه‌ن؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: دوێنێ شه‌و شیعه‌كان له ماڵی هادی عامری كۆبوونه‌ته‌وه. باسی بودجه‌شیان كردووه. ئێمه ده‌قی ئه‌و پێشنیازه‌ی شیعه‌مان لایه ده‌یانه‌وێت بیكه‌نه به‌دیل. ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ئیتیحادی كراوه له‌سه‌ر بودجه. ده‌شكرێت ئه‌وان تۆڵه بكه‌نه‌وه. چونكه خه‌ڵكێكی زۆر هه‌یه له ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، به تایبه‌تی شیعه، ئه‌هلی ده‌وڵه‌تداری نین و ئه‌هلی ئه‌وه نین بزانن ئه‌م ده‌وڵه‌ته له سێ پێكهاته پێكهاتووه و مومكین نییه ده‌وڵه‌تی عێراق له لایه‌ن شیعه‌وه به‌ڕێوه ببرێت و ئیراده‌ی خۆی بسه‌پێنێت. شیعه به هه‌موو هێزێكی و به هاوكاری یه‌كێتی، به‌داخه‌وه یه‌كێتی زۆر هه‌وڵیاندا فه‌رزی ئیراده‌ی خۆیان بكه‌ن به‌سه‌ر كورد و سوننه‌دا و توانیمان له‌گه‌ڵ سوننه‌كان ئه‌م ئیراده‌یه بشكێنین.
له باره‌ی بودجه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌یانی براده‌رانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كورد نه‌بن، واته دژایه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. چونكه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمه. جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له زۆر شوێن دووپاتیكردووه‌ته‌وه، هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت پێیه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه شتێكی دیكه بێت پێوه‌ی پابه‌ند نابێت.
پرسیار: ئه‌گه‌ر سبه‌ی تۆڵه‌یان كرده‌وه، تاڵه مووه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و عێراق ده‌پچڕێت؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا زۆر روونه و ئێستا پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو ده‌یانه‌وێت خۆیان بسه‌پێنن و زیاده‌ڕۆیی بكه‌ن و ئه‌زموونی سه‌د ساڵی رابردوو، كه ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو بوو، ده‌وڵه‌تی گۆڕهبهكۆمهڵهكانی و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بوو، ئێستا شیعه ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئه‌زموونه دووباره بكه‌نه‌وه و ئێمه‌ی كورد ده‌بێت له عێراقدا یه‌ك بین و نابێت به میزاجی ئه‌م و ئه‌و و به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت جیاواز بین. به‌داخه‌وه روئیای كورد له باره‌ی دادگای ئیتیحادی وه‌ك پارتی و له لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه ئه‌و روانگه‌یه دانرا كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكرێت و له ماڵی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلا كرایه‌وه و بینیمان ئه‌وه شكێنرا و گرنگه سبه‌ی له یاسای بودجه هیچ پاساوێك بۆ ئه‌م ده‌قه نههێرێتهوه و رێككه‌وتنێك له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه و هه‌مووان پابه‌ند بین و براده‌رانی یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێمن و كاك قوباد جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه و سه‌رۆكی شاندی هه‌رێمه بۆ به‌غدا و بودجه تێپه‌ڕێت بۆ خه‌ڵكی كوردستانه. به شێوازێكی دیكه شیعه بیانه‌وێت ئیراده‌ی خۆیان بسه‌پێنێت، كورد پێوه‌ی پابه‌ند نابێت.
پرسیار: ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان لابراوه له هه‌مواره‌كه و كراوه‌ته ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمه‌كان، مه‌به‌ستیان چی بووه؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: نهێنییه‌ك هه‌یه ناچارم ئاشكرای بكه‌م، به راشكاوی سه‌ركرده‌كانی شیعه دوێنێ و پێرێ شه‌و پێیان وتم، براده‌رانی یه‌كێتی فه‌رزیان كردووه له‌سه‌ر شیعه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم لانه‌به‌ن ئێمه له‌گه‌ڵتان نابین. ئامانجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، كه پارتی ئه‌ندامی نه‌بێت له دادگای ئیتیحادی و ئه‌وان له‌گه‌ڵ دادگای ئیتیحادی رێكبكه‌ون و دوو دادوه‌ر دابنێن و رێكیشكهوتوون، ئه‌گه‌ر یاساكه تێپه‌ڕێت، شاره‌زای شه‌ریعه‌ت بده‌نه كامه حزب و ئه‌مڕۆش ئه‌و تۆپه‌یان فڕێ دایه گۆڕه‌پانی شیعه و ئه‌مڕۆش شیعه وتیان ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم لاده‌به‌ین، ئه‌وه‌ی كه دانراوه، ئێستا ده‌ڵێت، نوێنه‌ری هه‌رێمی تێدا بێت، خۆ ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق، داوا له ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم بكات و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم دانپێدانراوی ده‌ستوورین و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق ده‌بێت داوا له هه‌رێم بكات بۆ دیاركردنی ئه‌و دوو دادوه‌ره. ئه‌مانه پێشینه‌ی خراپن و ناكرێت به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بخرێته چوارچێوه‌ی ململانێی ته‌سكی حزبایه‌تی. ئه‌مه‌م بۆ مێژوو باسكرد و شتێكی زۆر خراپیان كرد و ئێمه خۆمان هه‌ڵوێستی كوردمان لاواز ده‌كه‌ین له به‌غدا.
هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ش هه‌یه پێویسته باسی بكه‌م، نوێنه‌ری یه‌كێتی، خاتوو ئه‌ڵماس فازڵ، خه‌ڵكی كه‌ركووكه له ناو لیژنه‌ی یاسایی، دژی ئه‌مه بووه. وه‌ستاوه‌ته‌وه. چووه له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی كردوویه‌تی به شه‌ڕ و وتویه‌تی: ئه‌وه‌ی كه ماوه له كوردستاندا ده‌تانه‌وێت ئه‌وه‌ش بفرۆشن و ئه‌مه خیانه‌ته له كورد و ناچمه ژێر باری ئه‌وه‌ش.
پرسیار: واته هه‌موویان نه‌چوونه‌ته ژووره‌وه؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: له ئه‌نجامدا هه‌موو چوونه و مه‌به‌ستم هه‌ڵوێستی ئه‌و ئافره‌ته‌یه، كه دژی ئه‌و هه‌وڵه بووه. نابێت سازش له‌سه‌ر شته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی پارتی لاواز بكات، یان حاڵه‌تێكی دیكه. ئه‌مه په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه. ئێمه بۆیه ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی، رێبوار هادی، جگه له‌وه‌ی دژی ئه‌وه وه‌ستایه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری لابه‌رن، به‌ڵام به زۆرینه‌ی ده‌نگ تێ‌یان په‌ڕاند. جارێكی دیكه‌ش وه‌ك نوقته نیزام، وتی ئه‌مه‌ی ده‌نگتان پێداوه نایاساییه و پێویسته ئاماژه به ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم بكرێت، سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك ئێمه ده‌زانین ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارتی به هاوكاری به‌شێك له فراكسیۆنه‌كانی دیكه جگه له یه‌كێتی كردیان جێی شانازییه.
پرسیار: ئایا پارتی به ته‌نیا حوكمی هه‌رێم ده‌كات، خۆ یه‌كێتی و گۆڕانیش له حكومه‌تن، ئه‌م دژایه‌تییه بۆ؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: به یه‌ك وشه ئامانجی سه‌ره‌كی، كه‌سایه‌تی جه‌نابی كاك مه‌سروره وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكێك هه‌یه نایانه‌وێت كاك مه‌سرور سه‌ركه‌وتوو بێت و ئه‌مه گرێیه‌كی ده‌روونی خراپه و بێگومان براده‌رانی یه‌كێتی، جه‌نابی كاك قوباد، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه و وه‌زیریان هه‌یه و ئێستا له به‌غدان، ئاراسته‌كان له شوێنی دیكه‌وه دێت، به‌داخه‌وه فراكسیۆنی یه‌كێتیش به شوێن ئه‌و ئاراسته‌یه رۆیشت، ئه‌وه‌ی گرنگ بوو له ئه‌نجامدا ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان به سه‌ركردایه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی سه‌ركه‌وت و بابه‌ته‌كه‌ش ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به هه‌رێمی عێراقه‌وه و توانرا ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی له عێراقدا بچه‌سپێنرێت و شكست به سیستمی ئیسلامی بێت، كه ده‌یانویست بیچه‌سپێنن.
پرسیار: واته عێراق ده‌بوو به كۆماری ئیسلامی عێراق و ریشیان پێ دههێشتینه و شه‌رواڵی كورت و ژنانیش ده‌بوو له‌چك بكه‌ن، وانییه؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: راستی ئه‌وه‌یان نازانم، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی یاسایی و براده‌رانی خۆمان زۆر گفتوگۆمان كرد و له ئیسلامدا مه‌زهه‌بی سوننه‌ی زۆر و شیعه‌ی زۆر هه‌یه و ناكۆكی زۆر هه‌یه و ته‌فسیری زۆر جیاوازی وه‌رده‌گرت و وای لێده‌هات هیچ یاسایه‌ك ده‌رنه‌چێت و كریستیانه‌كان ده‌كه‌وتنه مه‌ترسییه‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رایان وابوو، ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسی و سه‌قامگیری و ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو حوكمی عێراق بكات. له ئه‌نجامدا به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك به روونی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ره ڕم بوو بۆ راگرتنی ئه‌م پڕۆژه ئیقلیمییه ناوخۆییه و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه و هه‌موومان شانازی ده‌كه‌ین به‌وه‌ی توانیمان ئه‌م پڕۆژه‌یه رابگرین.
پرسیار: هاوپه‌یمانان رایان چی بوو؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون ئه‌م پڕۆژه‌یه تێ نه‌په‌ڕێت. چونكه بۆ ئیسلامیكردنی عێراقه. به ئاراسته‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌مواره‌كه هه‌وڵیاندا. سه‌ركه‌وتین و سه‌ربه‌رزین پێی و ئه‌و فشاره‌ی كه پێرێ تا پێنجی به‌یانی له براده‌رانی ئێمه كراوه، هیچ كه‌سێك پێشبینی ناكات. بۆ خۆم شانازی ده‌كه‌م سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم خۆمان نه‌چه‌ماند بۆ ئه‌و فشاره‌ی وڵاتانی ئیقلیمی خستیانه‌گه‌ڕ.