خەفاجی داوا لە پەكەكە دەكات شنگال جێبھێڵێت
خەفاجی: جگە لە هێزە ئەمنییە فەرمییەکان، بەهیچ شێوەیەک رێگە نادرێت گرووپە چەکدارەکان لەناو شنگالدا بمێننەوە
K24 – ھەولێر:
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، جەختیكردەوە لەسەر چوونەدەرەوەی سەرجەم میلیشیاکان لە شنگال.
تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، جەختیكردەوە لەسەر چوونەدەرەوەی تهواوی هێزه میلیشیاکان لە شنگال و رایگەیاند، جگە لە هێزە ئەمنییە فەرمییەکان، بەهیچ شێوەیەک رێگە نادرێت گرووپە چەکدارەکان لەناو شنگالدا بمێننەوە.
خەفاجی دووپاتیشیکردەوە، مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سوورە لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، کە لە 9ی تشرینی یەکەمی رابردوو لە نێوان هەولێر و بەغدا واژۆکراوە.