سووریا: لە سەدا 90ی یەدەگی نەوتی سووریا لەژێر دەسەڵاتی ئەمریكایە"

سووریا: لە سەدا 90ی یەدەگی نەوتی سووریا لەژێر دەسەڵاتی ئەمریكایە"
سووریا: لە سەدا 90ی یەدەگی نەوتی سووریا لەژێر دەسەڵاتی ئەمریكایە"

K24 – ھەولێر:

وەزیری نەوتی سووریا رایگەیاند، لە سەدا 90ی یەدەگی نەوتی سووریا لەدەست ھێزەكانی ئەمریكا دایە.

بەسام توعمەد، وەزیری نەوتی سووریا رایگەیاند، لە سەدا 90ی یەدەگی نەوتی وڵاتەكەیان دەكەوێتە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەمەریكا و ئەمەریكا و ھاوپەیمانەكانی سامانی نەوتی سووریا دەكەنە ئامانج.

ئاماژەی بەوەش كرد، كۆی ئەو زیانانەی گەیشتوونەتە كەرتی نەوتی سووریا راستەوخۆ و ناراستەوخۆ 92 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

گوتیشی: حكومەتی سووریا ناتوانێت دەستی بگاتە سامانی نەوتی و ناشتوانێت لە دەرەوە دەستەبەری بكات.

جەختیشیكردەوە، لە قەیرانی سووریادا كەرتی نەوت كرایە ئامانج، چونكە نەوت سەرچاوەی ھەرە سەرەكیی گەشەپێدانی ئابووری سووریایە.