خامیس رۆدریگێز گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش كراوه
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لەژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاوی كردۆتەوە كە ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمان بری ھەشتا ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی خامیس رۆدریگێزی یاریزانی ریال مه‌درید تەرخان كردووە.
جگە لە پاریس سانجێرمان یانەی مانچێستەر یونایتد ھاتۆتە سەر ھێڵ و 75 ملیۆن پاوەندی بۆ داناوە، بەڵام تاوەكوو ئێستا فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریال مەدرید رەزەمەندی بۆ دەستبەردار بوون لەم یاریزانە دەرنەبریووە.
جەیمس رۆدریگێزی ته‌مه‌ن 24 ساڵان، له 2010 له رێگه‌ی یانه‌ی پۆرتۆوه له ده‌رگه‌ی خوله‌كانی ئه‌ورووپای دا، دوای 3 ساڵ بۆ یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسا كۆچی كرد، له هاوینی 2014ـیش به فه‌رمی بۆ یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا گواسترایه‌وه.