جبوورى وه‌رزى كاركردنى نوێنه‌رانى درێژكرده‌وه
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سه‌ليم جبوورى رايگه‌ياند، پێويسته وه‌رزى ياسادانان به‌رده‌وام بێت تا پرسه‌كانى تايبه‌ت به چاكسازى چاره‌نووسيان يه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سه‌ليم جبوورى رايگه‌ياند، پێويسته وه‌رزى ياسادانان به‌رده‌وام بێت تا پرسه‌كانى تايبه‌ت به چاكسازى چاره‌نووسيان يه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه نووسينگهى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ليم جبوورى ده‌ريكردووه و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 كه‌وتووه هاتووه: به پشت به‌ستن به مادده‌ى 58ى ده‌ستوورى عێراق و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌يه‌تى، جبوورى بڕياريدا ماوه‌ى وه‌رزى ياسادانانى درێژ كرده‌وه.
جبوورى رايگه‌ياندووه، هۆكارى گرنگ هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت ژماره‌يه‌ك ياساى گرنگ بۆ ته‌واوكردنى پرۆسه‌ى چاكسازى ده‌ربكرێت.
دوێنێ سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم داواى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد، ماوه‌ى وه‌رزى ياسادانانى خۆى درێژ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت درێژه به پرۆسه‌ى چاكسازى له عێراقدا بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆك كۆمار داواى له دادگاى ئيتيحادى كرد په‌له بكات له بڕياردان سه‌باره‌ت به شه‌رعييه‌تى درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى كاركردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.