ستيڤ وارن: داهاتى ساڵانه‌ى داعش كه‌ميكردووه
گوته‌بێژى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، ستيڤ وارن رايگه‌ياند، ساڵانه داعش بڕى 450 مليۆن دۆلار له فرۆشتنى نه‌وت و پارچه‌ى شوێنه‌وارى ده‌ستده‌كه‌وێت.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، ستيڤ وارن رايگه‌ياند، ساڵانه داعش بڕى 450 مليۆن دۆلار له فرۆشتنى نه‌وت و پارچه‌ى شوێنه‌وارى ده‌ستده‌كه‌وێت.
وارن له وته‌يه‌كدا كه له‌به‌رده‌م ژماره‌يه‌ك له ميدياكاران پێشكه‌شيكرد، گوتى: داعش پێشتر ساڵانه نيو مليار دۆلارى له به‌قاچاغبردنى نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وت، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و بڕه داهاته كه‌ميكردووه بۆ 250 مليۆن دۆلارى ساڵانه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌سته‌مه ئاستى ئه‌و داهاته بزانرێت كه داعش ساڵانه له رێگه‌ى به‌تاڵانبردنى پارچه شوێنهوارييهكانهوه دهستيكهوتووه. به‌ڵام به گشتيى له نێوان 100 تا 200 مليۆن دۆلاره له ساڵێكدا.